Accessibility links

ئیسرائیل دژی گەشتکردن بۆ تورکیا هۆشداری بە هاوڵاتیانی دەدات


ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە هۆشداری بە هاوڵاتیانیدا گەشت بۆ تورکیا نەکەن، بە هۆی هەڕەشەکانی ئێران بۆ تۆڵە سەندنەوەی تیرۆرکردنی ئەم دواییەی عەقیدێکی سوپای پاسدارانەوە.

تاران ئیسرائیلی بە کوشتنی حەسەن سەیاد خودایی تۆمەتبار کردووە. هەفتەی ڕابردوو، خودایی لەلایەن دوو ماتۆرسوارەوە تەقە لە ئۆتۆمبیلەکەی کراو و ئێران بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی داوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە تاران دەشێ هەوڵبدات زیان بە ئیسرائیلییەکان لە تورکیا بگەیەنێت و تورکیای بە "وڵاتێکی مەترسی-بەرز" پۆلێنی کردووە.

تورکیا شوێنێکی گەشتیاری بە ناوبانگە بۆ ئیسرائیلییەکان و دوای زیاتر لە دە ساڵ لە ئاڵۆزی پەیوەندییەکانیان، ئەو دوو وڵاتە خەریکی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیانن.

ئیسرائیل خودایی بە پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە سەرانسەری جیهان تۆمەتبار دەکات.

نووسینگەی نەفتالی بینێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە سەرپەرشتی دەزگای هەواڵگری موساد دەکات، ئامادە نەبووە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو تیرۆرە بدات بەڵام بێنێت ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە تاران "باجی تەواو دەدات" بەهۆی هاندانی هێرش بۆ سەر ئیسرائیلییەکان.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG