Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: نزیکەی ٢٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە مێکوتەی مەیموون لە زیاتر لە ٢٠ وڵات تۆمارکراوە


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت نزیکەی ٢٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە مێکوتەی مەیموون لە زیاتر لە ٢٠ وڵاتدا تۆمارکراون، کە بە گشتی ئەم نەخۆشیە پێشتر لوم وڵاتانە بڵاونەبۆتەوە، بەڵام پەتاکەیان بە جۆرێک ناساند کە دەتوانرێت بەسەریدا زاڵببن.

ڕێکخراوەکە پێشنیاری دروستکردنی پاشەکەوتی دەرمانی کردووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە هاوبەشی لەو ڤاکسین و دەرمانە سنووردارانە دابەش بکرێت کە لە سەرانسەری جیهاندا لەبەردەستدان.

لە میانی کۆبوونەوەیەکی گشتیدا ڕۆژی هەینی، ئەو دەزگایەی تەندروستی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند هێشتا زۆر پرسیاری بێ وەڵام ماوە سەبارەت بەوەی چی بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی بێ وێنەی مێکوتە لە دەرەوەی ئەفریکا، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە کە هیچ گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی لە ڤایرۆسەکەدا هۆکار بێت.

دکتۆر سیلڤی برایاند، بەڕێوەبەری بەشی دژ بە پەتاکە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت "یەکەم جۆری ڤایرۆسەکە دەریدەخات لەگەڵ ئەو جۆرانەی کە دەتوانین لە وڵاتانی تێیدا بڵاوبۆتەوە و بیاندۆزینەوە جیاوازی نییە"، گوتیشی "ڕەنگە ئەم بڵاوبوونەوەیە زیاتر بەهۆی گۆڕانکاری لە ڕەفتارەکانی مرۆڤ و جۆرە نەخۆشیەکانی پەتا بێت."

سەرەتای ئەم هەفتەیە، ڕاوێژکارێکی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند پێدەچێت بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە ئەوروپا، ئەمەریکا، ئیسرائیل، ئوسترالیا و دەرەوەی وڵات پەیوەندی بە سێکسەوە هەبێت لە ئەنجامی دوو توێژینەوە بەم دواییانە لە ئیسپانیا و بەلجیکا.

ئەمەش لادانێکی بەرچاوە لە شێوازی تایبەتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریکا، کە خەڵک بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگای ئاژەڵەکانەوە وەک مشک و گیاندارە کێویەکان تووش دەبن، نەخۆشییەکە لەسەر سنوورەکانەوە بڵاونەبۆتەوە.

هەرچەندە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ٢٠٠ حاڵەتی مێکوتەی مەیموون تۆمارکراون، بەڵام پێدەچێت لەو ژمارەیە کەمتر بێت. ڕۆژی هەینی ڕابردوو، بەپێی رایانگەیاندی دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا و وتەی بەرپرسانی هەرێمی مەدرید ژمارەی تووشبووانی لەوێ بۆ 98 حاڵەت بەرزبووەتەوە، لە نێویاندا ژنێك، كە تووشبووین "پەیوەندی ڕاستەوخۆی" بە زنجیرەیەك گواستنەوە هەیە پێشتر تەنیا لە نێو پیاواندا بڵاوبوەتەوە.
بەرپرسانی بەریتانیا 16 حاڵەتی دیکەیان بۆ ژمارەی مێکوتەی مەیموون زیاد کرد، بەمەش کۆی گشتی 106 حاڵەتە لە بەریتانیا.

پزیشکانی بەریتانیا، ئیسپانیا، پورتوگال، کەنەدا، ئەمەریکا و شوێنەکانی دیکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە زۆربەی تووشبوون تا ئێستا لە پیاوانی هاوڕەگەزباز و دووڕەگەزدا بووە، یان ئەو پیاوانەی کە سێکس لەگەڵ پیاوان دەکەن. ئه‌گه‌ری تووشبوونی مرۆڤه‌كان بە‌م نه‌خۆشیه‌ ‌ به‌هۆی خواستی سێكسییه‌وه‌ زیاتر نییه و زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر ڕێگری له‌ گواستنه‌وه‌ نه‌كرێت ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌توانێت كه‌سانی تر تووش بكات.

برایاند، ئەندامی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گوتی "لەسەر بنەمای چۆنیەتی پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ڕابردوودا لە ئەفریکا، دەتوانرێت دۆخی ئێستا کۆنترۆڵ بکرێت."
لەگەڵ ئەوەشدا گوتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی دەکات لە داهاتوودا تووشبوونی زیاتر تۆمار بکرێت، زیاتر لە مبارەیەوە گوتی "نازانین ئایا ئێمە تەنها لوتکەی شاخی سەهۆڵەکە دەبینین یاخود ئەگەر هەیە چەندین تووشبووی ‌دیکە لە کۆمەڵگاکاندا هەبن و تا ئێستا دەستنیشان نەکراون.
لە کاتێکدا وڵاتانی وەک بەریتانیا، ئەڵمانیا، کەنەدا و ئەمەریکا دەست دەکەن بە هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی بەکارهێنانی ڤاکسینی مێکوتە بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە گروپە پسپۆڕەکانیان هەڵسەنگاندن بۆ بەڵگەکان دەکەن و بەم زووانە ڕێنماییەکان پێشکەش دەکەن.

دکتۆر ڕۆزامۆند لویس، سەرۆکی بەشی مێکوتە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، گوتی "پێویست بە کوتانی بە کۆمەڵ ناکات"، ڕوونیکردەوە مێکوتەی مەیموون بە ئاسانی بڵاونابێتەوە و بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە بەرکەوتنی پێست بۆ پێست هەیە بۆ گواستنەوە. تا ئێستا هیچ ڤاکسینێک بە تایبەتی لە دژی مێکوتەی مەیموون پەرەی پێنەدراوە، بەڵام ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مەزەندەی دەکات ڤاکسینەکانی مێکوتە نزیکەی ٨٥٪ کاریگەرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو وڵاتانەی پێداویستی ڤاکسینیان هەیە دەتوانن لەبەرچاویان بگرن بۆ ئەو کەسانەی کە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە زۆرە، وەک بەرکەوتنی نزیک لە نەخۆشەکان یان کارمەندانی تەندروستی، بەڵام دەتوانرێت مێکوتەی مەیموون زیاتر بە جیاکردنەوەی بەرکەوتنەکان و بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکانی پەتا کۆنترۆڵ بکرێت.

بە لەبەرچاوگرتنی سنوورداربوونی دابینکردنی ڤاکسینی مێکوتە لە جیهاندا، دکتۆر مایک ڕایان سەرۆکی فریاگوزاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گوتی ئاژانسەکە لەگەڵ وڵاتانی ئەندام کاردەکات بۆ پەرەپێدانی کۆگایەکی کۆنترۆڵکراوی ناوەندی، هاوشێوەی ئەوانەی یارمەتی داون لە بەڕێوەبردنی دابەشکردنیان لە کاتی بڵاوبوونەوەی تای زەرددا، هەوکردنی پەردەی مێشک، و کۆلێرا لەو وڵاتانەی کە توانای کڕینیان نییە.

ڕایان گوتیشی: ئێمە باس لە دابینکردنی ڤاکسین دەکەین بۆ هەڵمەتێکی کوتانی ئامانجدار، بۆ چارەسەری ئامانجدار. "بۆیە، مەرج نییە قەبارەکان گەورە بن، بەڵام ڕەنگە هەموو وڵاتێک پێویست بێت بڕێکی کەم لە ڤاکسینی لەبەردەستدا هەبێت.

زۆربەی نەخۆشانی مێکوتەی مەیموون تەنها تووشی ئازاری جەستە و لەرز و تا و ماندوێتی دەبن. ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکی قورستریان هەیە، لەوانەیە تووشی پەڵە و برین لە دەموچاو و دەستدا ببن کە دەتوانێت بۆ بەشەکانی دیکەی لەش بڵاوببێتەوە.

زانایان شێوازێکی نوێ بۆ گۆڕینی جینەکانی قالۆنچە دروست دەکەن

توێژەران شێوازێکی نوێیان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە جینەکانی مێروی قالۆنچەدا پەرەپێداوە.

زاناكان رایانگەیاندووە، ئەو شێوازە دەتوانێت هەنگاوێكی گرنگ بێت. ئاماژەیان بەوەشکردووە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە لابردنی بەربەستەکان لەبەردەم لێکۆڵینەوە و گۆڕینی، یان دەستکاریکردنی جینەکانی هەموو جۆرە مێروویەک.

ئەو تەکنەلۆژیایەی لە شێوازە نوێیەکەدا بەکارهاتووە ناوی CRISPR/Cas-9ـە.
CRISPR وادەکات زاناکان بتوانن DNA بگۆڕن بە زیادکردن یان بردنی بەشێک لە DNAی خانە زیندووەکان کە بریتییە لە ترشی دیۆکسی ڕیبۆنۆکلیک، پێکهاتەیەکی سەرەکییە کە زانیاری بۆماوە لە خانەی زیندەوەرەکاندا هەڵدەگرێت.

تەکنەلۆژیای CRISPR بەکارهاتووە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و دروستکردنی چارەسەری بۆ ئەگەری نەخۆشییە بۆماوەییەکان کە تووشی مرۆڤ دەبن.

لە ساڵی ٢٠٢٠ دوو ژن خەڵاتی نۆبڵی کیمیایان پێبەخشرا بەهۆی پەرەپێدانی ئامرازیCRISPR/Cas-9
هەروەها ئەم ڕێگایە بۆ بە ئامانجگرتن و گۆڕینی جینەکانی ئاژەڵ و مێروو بەکارهاتووە. بۆ نموونە ساڵی ڕابردوو زاناکان ڕایانگەیاند ڕێگەی CRISPR/Cas-9 یان بەکارهێناوە بۆ ڕێگریکردن لە توانای مێشوولە بۆ ناسینەوەی ئامانجەکانی مرۆڤ.

هەروەها ئەو زانایانەی کە بەشداربوون لە توێژینەوە نوێیەکەدا ئامرازی CRISPR/Cas-9 یان بەکارهێناوە. بەڵام پرۆسەیەکی نوێیان پەرەپێدا بۆ باشترکردنی توێژینەوەکانیان بۆ بەکارهێنانی لەگەڵ چەندین جۆری مێروو.

لە ڕابردوودا ئەو توێژەرانەی دەستکاریکردنی جینەکانیان لەسەر مێرووەکان ئەنجام دەدا، ڕاستەوخۆ ماددە دەستکاریکراوەکانی بۆماوەیییان دەخستە ناو کۆرپەلە گەشەسەندووەکانەوە. بەڵام شێوازە نوێیەکە بریتییە لە دەرزی لێدانی مادەکان بۆ مێینە پێگەیشتوەکان چونکە هێلکە سەرەتاییەکان هێشتا لە گەشەکردندان.

تاکاکی دایمۆن لە زانکۆی کیۆتۆی ژاپۆن یارمەتی سەپەرشتیکردنی توێژینەوەکەی داوە و نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە بووە. ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بەو شێوازە نوێیە “توێژەران لە بێزاری دەرزی هێلکە ڕزگاریان بووە."

دایمۆن گوتیشی، ئەو پرۆسەیەی تیمەکەی دایانهێناوە، دەستکاریکردنی جینەکان لە مێروودا ئاسان دەکات و خێراتر دەکات. گوتی "ئێستا دەتوانین بە ئازادیتر و بە ئارەزووی خۆمان دەستکاری جینۆمی مێرووەکان بکەین. لە بنەڕەتدا ئەم شێوازە دەبێت بۆ زیاتر لە ٩٠%ی جۆرەکانی مێروو کار بکات."

زانایان لە ڕێگای گۆڕینی جیناتەوە تەماتە وەک میوە دەکەنە سەرچاوەی دەوڵەمەندی ڤیتامین دی.

ئەگەر زانایانی بەریتانی ڕێگایەک بدۆزنەوە، لەوانیە ڕۆژانە دوو تەماتەی قەبارە مامناوەند بتوانێت لە پزیشک دوورت بخاتەوە.

تیمێکی توێژینەوە بە سەرۆکایەتی زانایانی ناوەندی جۆن ئینس لە شاری نۆرویچ دەستکاری پێکهاتەی بۆماوەیی تەماتەیان کردووە بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی بەهێزی ڤیتامین (دی) کە ماددە خۆراکیەکانی وەک کالیسیۆم ڕێکدەخات ئەوەی زۆر گرنگن بۆ مانەوەی ئێسک و دان و ماسولکەکان بە تەندروستی.

هەرچەندە ڤیتامین دی دوای بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە جەستەماندا دروست دەبێت، بەڵام سەرچاوەیەکی سەرەکی خۆراکە، بە شێوەیەکی بەرچاو لە بەرهەمەکانی شیر و لە گۆشتدا.

توێژەران دەڵێن کەمی ئاستی ڤیتامین (دی) کە پەیوەندی بە کۆمەڵێک نەخۆشیەوە هەیە لە شێرپەنجەوە تا نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کاریگەری لەسەر نزیکەی یەک ملیار کەس لە جیهاندا هەیە.
گەڵای تەماتە بەشێوەیەکی گشتی یەکێک لە بنیاتنەرانی ڤیتامی D3 لە خۆی دەگرێت، ئەوەی پێیدەوترێت 7-DHC ڤیتامین D3 بە باشترین دادەنرێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ڤیتامین D لە لەشدا.
زاناکان ئامرازی Crispr یان بەکارهیناوە کە دروستکراوە وەک مقەستێکی بۆ ماوە کاربکات بۆ ڕێکردنەوەی جینۆمی ڕووەکەکە بەشێوەیک دی ئێچ سی-7 بە بڕێکی زۆر لە میوەی تەماتەدا و گەڵاکانیدا کۆبێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:46 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG