Accessibility links

پرۆسەی هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان لە پاشەکشێدایە و داوای گرتنەبەری ڕێگاچارەی پێویست دەکرێت


پاشەکشێ کردنی پرۆسەی هاوسەرگیری بە هۆکارە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان بابەتێکی گەرمی ڕێکخراو و ناوەندە ڕۆشنبیری و یاساییەکانەوە و بەشێکی زۆر لەو ناوەندانەش خراپی دۆخی ئابوری لە هەرێم و ترس لە پرۆسەی هاوسەرگیری بە هۆی پێشمەرجەکانیەوە و بەشدارفراوان و ناهوشیاریانە لە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە هۆکار دەزانن و داواش دەکەن ڕێکایری پێویست بۆ گرفتە بگیرێتە بەر بوڕێگری کردن لە بەربەستەکان.

ماوەی چەند ساڵێکە گرێبەستی هاوسەرگیر و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە لەدادگاکان و هۆکار و دەرئەنجامەکانی جیابوونەوەی هاوسەران بووەتە بابەتێکی گەرم و ناو بەناو لە کۆڕو کۆبوونەوەیاسایی و ڕۆشنبیریەکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ، بە شێک لەڕووناکبیران گەشەی فراوانی تەکنەلۆجیا وبەشداری نا هۆشیاریانە لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بەهۆکار دەزانن و بە شێکی دیکەشیان پێیان وایە خراپی دۆخی ئابوری و پێشمەرجی هاوسەرگیری هۆکاری زیاتر بوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوەیە.

لەگەلەری جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە لە ژێر ناو نیشانی پاشەکشێی پرۆسەی هاوسەرگیری و دەرئەنجامەکانی دانیشتنێکی کرا بۆ توانا سەعید ئەختەری ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی ڕێکخرا، لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕایگەیاند " لاوازی توانای دارایی و کەمی ئاستی ڕۆشنبیر و سێکسی و بەشداری نا هوشیاریانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هۆکارێکی سەرەکی پاشەکشێی هاوسەرگیریەوە و ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیریە ئەو پڕۆگرامە کوردیانە ڕاگرێت کە کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی خێزان دەکەن ".

شاد ڕزگار پارێزەر لە ڕێکخراوی ئافرەتانی کوردستان کە ڕۆژانە کەیسەکان دەبینێت لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت "هۆکاری ئابوری و سۆشیاڵ میدیا سەرەکیترین هۆکارەکانن کە پاشەکشێ یان ترسی لەسەر پرۆسەکە زیاد کردووە و تێڕوانینی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاش کە جیا بوونەوە بە عەیبە دەبینێت هۆکارێکی نەرێنیە کە بە گشتی لە پرۆسەکەدا هەیە".

نێچرڤان ئەمین هاوولاتیەکە هەڵەبجەیە و دەڵێت" سەرەتای پرۆسەکە ئەو داواکاریەی کە لەگەنج دەکرێت ناتوانێت جێ بەجێ یان بکات، پێویستە دەرفەت بدرێت کە گەنج ئەو بیرۆکەیەی لا گەڵا نەبێت کە هەموو پێداویستیەکانی ژیانی هەبێت پاشان پرۆسەکە ئەنجام بدات، پێویستە خانمان و خانەوادەکانیان داواکاریەکان بە پێی قۆناغەکە کەم بکەنەوە ".

بە پێی ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا 54 هەزار و 837 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجام دراوە 11 هەزار و 699 هاوسەر جیابوونەتەوە ،101 حاڵەتی ڕێگە پێدان بۆ ژنی دووەم کراوە ، لە ساڵی رابردوودا 4 هەزار و 764 پرۆسەی جیابوونەوە لە پارێزگای سلێمانی و 4 هەزار و 43 حاڵەت لە هەولیر و هەزار و 769 هەڵوەشاندنەوە ی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دهۆک تۆمار کراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:15 0:00

XS
SM
MD
LG