Accessibility links

شارەزایەیەکی بواری سەربازی: ئەو هەڕەشانەی لە هەرێمی کوردستان دەکرێن هەڕەشەی جدی نین


لیوا محەمەد سابیر هەمەوەندی شارەزای سەربازی، دەڵێت " ئەو هەڕەشانە چەند گروپێکی چەکداری دەیکەن بەرامبەر هەرێمی کوردستان، تەنها هەڕەشەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان ناچاربکەن بۆ ئەوەی بچێتە ژێرباری کۆمەڵێک تەنازولاتەوه، دەشڵێت" بڕواناکەم بۆ کۆنترۆڵکردنی بیرە نەوتەکان عێراق هێز بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت، چونکە عێراق ئێستا لە تەنگەشەیەکی زۆر سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئاسایشدایە هەتا ئێستا حکومەتێکی نیشتمانی نییە لە عێراقدا، بەڵکو تەنها کۆمەڵێک گروپ و حکومەتێکی سێبەرە زیاتر حکومی عێراق دەکات، ئەوانیش ئەوەندە شەرعیەتی نێودەوڵەتیان نییە چونکە شەڕ و هێرشکردن شەرعیەتی دەوێت، داگیرکردن شەرعیەتی دەوێت. "

ڕۆژی ڕابردووتر ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" گرووپێکی لە یاسا بەدەر بە ناوی هەیئەی تەنسیقی موقاوەمەی عێراقی، کە لامان ڕوون و ئاشکرایە لە لایەن چ کەسانێکەوە هان دەدرێن، لە بەیاننامەیەکدا کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەمایان هەڵبەستووە و هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکەن. ئەم هەڕەشانە نوێ نین و بەکردەوەش تا ئێستا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ئەوەی لە توانایاندا بووە بە فیتی هێزە دەرەکییەکان کردوویانە و بەرهەمیان بۆ عێراق تەنیا وێرانکاری و ئاژاوە بووە.

" ئەو هەڕەشانە تەنها هەڕەشەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان ناچاربکەن بۆ ئەوەی بچێتە ژێرباری کۆمەڵێک تەنازولاتەوه "

لە سەرەتای قسەکانیدا، لیوا محەمەد سابیر هەمەوەندی شارەزای سەربازی وتی" لێرەو لەوێ دەبیستین هەندێکجار هەڕەشە دەکرێت لەسەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەلایەن هەندێک گروپەوە کە گروپی چەکدارین، دەتوانم بڵێم دروستکراون لەلایەن کۆمەڵێک گروپەوە کە هەن لەعێراقدا ئەو گروپانە بۆخۆیان دروستکراون هەوڵدەدەن بەدروستکردنی کۆمەڵێک گروپی تری سێبەر دژ بە هەرێمی کوردستان هەرکاتێک ئەمانە هەوڵدەدەن بەکاریبهێنن بۆئەوەی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستانی پێ تێکبدەن، بەڵام بەبۆچوونی من ئەو هەڕەشانە تەنها هەڕەشەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان ناچاربکەن بۆئەوەی بچێتە ژێرباری کۆمەڵێک تەنازولاتەوە کە ئێستا حکومەتی عێراق و هەروەها حکومەتەکانی دەوروپشتی هەرێمی کوردستان حکومەتە ئیقلیمیەکان بەتایبەتی تورکیا و ئێران و سوریا کە دەیانەوێت زیاتر فشار بخەنەسەر هەرێمی کوردستان بۆئەوەی ئەو پێشکەوتنەی هەیە لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ئەو گەشە ئابورییەی هەیە پەکبخرێت بەتایبەتی گەشەی ناردنی نەوت و چۆنیەتی دەرکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆئەوەی ئەوە پەکبخرێت، هەندێکجار ڕاستە هەرێمی کوردستان بەرپەرچی ئەو مەترسیانە دەداتەوە بەڵام هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئیشی خۆی و لە پێشکەوتنی خۆی. "

" عێراق لە ئێستادا ناتوانێت هێزی چەکداری بەرامبەر بە هەرێم بەکاربهێنێت"

دەربارەی دەنگۆی بەکارهێنانی هێز لە لایەن عێراقەوە دژ بە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بۆ کۆنترۆڵکردنی بیرە نەوتەکان، ئەو شارەزا سەربازییە (لیوا محەمەد سابیر هەمەوەندی دەڵێت" بەبۆچوونی من لەمکاتەدا ناتوانێت، لەبەرئەوەی بۆخۆی عێراق ئێستا لە تەنگەشەیەکی زۆر سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئاسایشدایە هەتا ئێستا حکومەتێکی نیشتیمانی نییە لەعێراقدا، بەڵکو تەنها کۆمەڵێک گروپ و حکومەتێکی سێبەرە زیاتر حکومی عێراق دەکات ئەوانیش ئەوەندە شەرعیەتی نێودەوڵەتیان نییە چونکە شەڕ و هێرشکردن شەرعیەتی دەوێت، داگیرکردن شەرعیەتی دەوێت، بەڵام ئەو گروپانەی زیاتر حکومی عێراق دەکەن و کۆنتڕۆڵی پەرلەمان و سەرۆکایەتی وەزیرانیان کردووە ئەوانە مەرغوب نیین لەلایەنی نێودەوڵەتیەوە یان لەلایەن خەڵکی عێراقەوە، لەبەر ئەوە بەڕای من عێراق ناتوانێت لەم کاتەدا هێرش بکاتەسەر هەرێمی کوردستان یاخود ئەو بیرە نەوتیانەی کە هەرێمی کوردستان بەکاریان دەهێنێت، چونکە هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستورییە و پارێزراوە دەتوانم بڵێم لەلایەن ئەمەریکاوە هەروەها لەلایەن کۆمەڵێک دەوڵەتیشەوە شەرعیەتی یاسایی پێدراوە هەروەها ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی هێزێکی باش و پتەوە، پێشمەرگە بەهێزە. "


" ئەمانە هەڕەشەی جددی نیین "

پێشتر سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند" لە هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەکانی هەولێرەوە چەکدار ڕادەهێنرێت بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق دەگوازرێتەوە تا پشێوی لە شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دروست بکەن. "

لیوا محەمەد سابیر ئەو قسانەی بە هەڕەشەی ناجددی ناوبرد و وتی" بەبۆچوونی من ئەمانە هەڕەشەی جددی نیین چونکە ئەوانەی کە ئەو هەڕەشانە دەکەن هێزی سەربازیان نییە، هێزی سیاسیان نییه،‌ یاخود هێزی ئابوریان نییە کە بتوانن کاریگەربن لەسەر هەرێمی کوردستان، واتە هێزێک نیین بتوانن کۆبکرێنەوە بۆئەوەی هێرش بکەنە سەر هەرێمی کوردستان یاخود هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکەن بە کۆمەڵێک شتی لاوەکیەوە کە گوایە ڕاهێنانی ئیسرائیلی و کۆبوونەوە دەکرێت و کۆمەڵێک پلان دا‌دەڕێژرێت لە هەرێمی کوردستانەوە دژ بە عێراق ئەوانە تەنها بیانووە شتی وا نییە. "

"ئێران و تورکیا هیچ مەترسی نین لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان"

بە بڕوای ئەو پسپۆڕە سەربازییە، هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە لەسەر هەرێم نیە، لەو ڕووەوە وتی" سەبارەت بە ئێران یان تورکیا بەبۆچوونی من هیچ مەترسیەکی نییە بۆسەر قەوارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان ڕووخانی قەوارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها تورکیا بەبیانووی پەکەکە دێتەناوەوە و چەند جێگەیەک داگیردەکات هەندێکجار ئەو جێگایانەش دەکاتە سەربازگە و تیێدا دەمێنێتەوە ئەمە زۆر تەکلیف دەکات لەسەر تورکیا، ئێستا باری ئابوری تورکیا زۆر خراپە هەر وڵاتێک ئەگەر هاتوو هێرشی سەربازی بکات و دەستێوەردانی دەوڵەتێکی تر بکات هێز بباتە ناوەوەی ئەمە تەکلیف- تێچوویەکی زۆری دەوێت چونکە ئێستا تورکیا لە تەنگەژەیەکی ئابوری، سەربازی، ئەمنی، سیاسی گەورەدایە بەهۆی ئەو شەڕەی ئێستا دەیکات دژ بە پەکەکە لە باشوری کوردستاندا. "

وتیشی " تەنها یەک مەترسی هەیه،‌ ئەویش لێکترازانی نێوماڵی کوردی هەیە. "

دوێنێ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە گەڵ شەش لایەنی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، پێشتریش بلاسخارت لە ماوەی ساڵێکدا دووجار هۆشداری دایە هەرێمی کوردستان، بە بڕوای بەشێک لە چاودێران کۆبونەوەکە جگە لە ڕێکخستنی لایەنەکان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، هاوکات هۆشداری دانیش بوو بەو لایەنانەی هەرێمی کوردستان.

بەڵام بە بڕوای لیوا محەمەد ئەو هۆشداری دانە بە مەبەستی هێشتنەوەی هەژمونی خۆیانە بەسەر هەرێمی کوردستانەوە.

لەو ڕووەوە لیوا محەمەد دەڵێت " بە بۆچوونی من ئەو هۆشدارییەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمەریکا تەنها بۆ ئەوەیە کە هەمیشە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قەلەق- نیگەرانی بهیێڵنەوە و لە مەترسیدا بیهێڵنەوە بۆ ئەوەی ئەمەریکا یان ئەو هاوپەیمانییەی ئەمەریکا بتوانێت بۆخۆی سەرپەرشتی هەرێمی کوردستان بۆئەوەی وەکو عێراقی لێنەکات کە ئێستا عێراق لەدەستی ئەمەریکا دەرچووە، بۆئەوەی ئەم شوێنەی کە هەرێمی کوردستانە ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان سوودێکی باشیان لێبینیووە لەڕێگەی ئەم جێگا ستراتیژیەوە دەتوانن پەلبهاوێژن بەرەو ئێران و بەرە و تورکیا و بەرەو سوریا بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم ناچاربکەن و پێی بڵێن ئەگەر ئێمە نەبێت تۆ نیت لەبەرئەوەی مەترسیت لەسەرە. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:10 0:00

XS
SM
MD
LG