Accessibility links

بومەلەرزەیەکی بەهێز لە پیرو دەدات بەڵام دەسەڵاتداران دەڵێن زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە 


ڕێکخراوی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریکا دەڵێت رۆژی پێنجشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.2ڕێختەر باشووری ڕۆژهەڵاتی پیروی هەژاندوە و دەسەڵاتدارانی پیرو دەڵێن بومەلەرزکە نەبۆتە هۆی مردن یاخود برینداربوونی هیچ کەسێک.
بومەلەرزەکە نزیک کاتژمێر حەوتی بەیانی کاتی ناوخۆ روویداوە، بە قوڵایی 218 کیلۆمەتر و بەهۆی خەڵکی رایانکردۆتە سەر شەقامەکان.
ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی وڵاتی پیرۆ رایگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەکە 6.9 پلە بووە و قووڵییەکەی 240 کیلۆمەتر بووە.
ناوەندەکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئازانگارۆوە دوورە، نزیکە لە دەریاچەی تیتیکاکا لە سنووری بۆلیڤیا.
دەسەڵاتدارانی پیرۆ دەڵێن شەپۆلەکانی بوومەلەرزەکە لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای نزیک وڵاتی چیلی هەستی پێکراوە.

XS
SM
MD
LG