Accessibility links

وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان: ناکرێت ئەو خۆڵبارینە ڕابگرین


عەبدولڕەزاق خەیلانی وتەبێژی فەرمی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت "ناکرێت ئەو خۆڵبارینە ڕابگرین، چونکە لای ئێمەوە نیە و لە دەرەوە بۆمان دێت، دەشڵێت" ڕێژەی سەوزایی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان جیاوازن، بەڵام لە 10%،‌ یان 12% یان 8% جیاوازی هەیە بەپێی شارەکان، دەشڵێت " پێشتر سەرۆکی دەستەی ژینگە ڕایگەیاند، لە 2010 تا 2019 بە هۆی تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێرانەوە 100 ملیۆن دۆنم دارستان لە هەرێمی کوردستان سووتاوە. "

" هۆکارەکانی خۆڵبارین "

لە سەرەتای قسەکانیدا وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هۆکارەکانی خۆڵبارین وتی " ئەم دیاردەیە هۆکارەکانی بریتین لەوەی کە ڕێژەی شێ کەمە لەو شوێنانەی کە خۆڵبارینەکەی لێوەهاتووە، خۆڵبارین ئەوە نییە لەئاسمانەوە بێتەخوارەوه،‌ بەڵکو گواستنەوەی خۆڵە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، ئەو شوێنەی کە خۆڵی لێبووە لەگەڵ با هاتووە بەئاراستەی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە، بۆنموونە لە ڕۆژهەڵاتی ئوردن و لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە باکوری ئەفەریقا لەو شوێنانەوە کە دێت لەبەرئەوەی هەم ڕێژەی شێ لەوێ کەمە هەم ڕووپۆشی ڕووەکی کەمە یان نییە هەم دەنکۆڵەکانیشی یەکگرتوو نیین و سروشتی خۆڵەکەش لماوییە بۆیە لەگەڵ ئاراستەی با هەڵدەکات و دێتە لای ئێمە و دەبێتە خۆڵبارین ئەوە هۆکارە سەرەکیەکانی دروستبوونی خۆڵبارینە. "


خەیلانی وتیشی " هەموو بابەتەکان پەیوەندی بە گۆڕانکاری کەشوهەواوە هەیە بۆیە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و کەمبوونەوەی باران بارین و کەبوونەوەی ڕێژەی شێ لەو شوێنانە هۆکارە بۆئەوەی کە ئەو خۆڵبارینە دروست بێت خۆڵبارینەکەش بۆ ناوچەکانی ئێمە گوازراوەتەوە ئەوە نەبێت لەناوخۆی هەرێم دروست بووبێت هەمووی له ‌دەرەوە بۆمان دێت بەتایبەتی ئەو شوێنانەی بیابانن وەکو بیابانی گەورە لە ئەفریقیا و لە دورگەی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئوردنەوە. "


" ناکرێت ئەو خۆڵبارینە ڕابگرین، چونکە لای ئێمەوە نیە "

وتەبێژی فەرمی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چارەسەرەکان، وتی "ئەگەر بوترێت ئەو خۆڵبارینە ڕادەگرین ئەوە ناکرێت لەبەرئەوەی بۆمان دێت لای ئێمەوە دروست نەبووە، دووەم، ئێمە دەبێت هەوڵبدەین ڕێژەی سەوزایی یان چاندنی دار لەسنوری هەرێمی کوردستان لە پارێزگا و شارەکان هەم دارستان زیاد بکەین هەم پشتێنەی سەوزایی دروست بکەین له ‌دەوروبەری شارەکان بۆئەوەی کەمترین کاریگەری هەبێت یان کەشێکی شێداری خۆش فەراهەم بکات بۆئەوەی ئەگەر خۆڵبارینیش هەبوو کاریگەریەکانی کەمتر بکاتەوە. "


" ڕێژەی سەوزایی لە کوردستان، لە 10%،‌ یان 12% یان 8% جیاوازی هەیە بەپێی شارەکان جیاوازە. "


دەربارەی ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان وتی" ڕێژەی سەوزایی دوو حاڵەتی هەیە لەبەرئەوەی سەوزایی ناوشارەکان پەیوەندی بە ئەندازەی پارک و باخچەکانەوە هەیە لەشارەکاندا، سەوزایی لەدەرەوەی شارەکان ئەوەش پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوان لە پارێزگاکانەوە هەیه،‌ بەڵام وەکو ڕێژە ڕێژەی سەوزایی لەناو شارەکاندا ئێمە بەهاوکاری لەگەڵ لایەنەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵمانداوە کە ئەو ڕێژەی سەوزاییە زیاد بکەین. "


عەبدولڕەزاق خەیلانی زیاتر ڕونیکردەوە" ڕێژەی سەوزایی لە شارەکاندا بە ژمارە وەکو یەک نییە جیاوازی هەیە لەبەرئەوەی ڕێژەی سەوزایی لەشارێکەوە بۆ شارێکی تر جیاوازی هەیە هەم لەبەر ڕووبەرەکەی هەم لەبەر ئەو شوێنانەی کە تەرخانکراون بۆ سەوزایی لە گەڕەکەکان، ئەو ڕێژانە ڕەنگە زۆر ورد و تەواو نەبن، چونکە ئەو ڕێژەیە ئێمە دەبێت لەئەندازەی پارک و باخچەکان وەریبگرین دەڵێین لە 10% یە یان 12% یان 8% جیاوازی هەیە بەپێی شارەکان. "


" لە 2010 تا 2019 بە هۆی تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێرانەوە 100 ملیۆن دۆنم دارستان سوتێنراوە "


لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کەواتە دەستەی ژینگە چی کردووە لەماوەی ڕابردوودا کە ئێوە نازانن ڕێژەی سەوزایی چەندەیە و چیتانکردووە بۆ ژینگەی هەرێمی کوردستان؟

لە وەڵامدا وتەبێژی فەرمی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان (عەبدولڕەزاق خەیلانی) وتی" ئەوە نیشانەی ئەوە نییە کە ئێمە هیچمان نەکردووە لەبەرئەوەی نازانین ڕێژەی سەوزایی چەندە؟ ڕێژەی سەوزایی ژوورێکی 3 بە 4 نییە بڵێین دەکاتە 12 مەتر، سەوزایی لەهەندێک شوێن چێنراوە، دار چێنراوە و باخچە دروستکراوە، بەڵام لەسنورەکان هەموو ڕۆژێک تۆپباران و شەڕە ئەوەتا هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران دارەکان لەسەر سنور دەبڕنەوە یان تۆپبارانی دەکەن و دەیسوتێنن هەموو ئەو کاریگەریانە هەیە لەسەر کەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی. "

دەربارەی ئەوەی بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە چەندە لە ژینگەی هەرێمی کوردستان زیانی بەرکەوتووە؟

عەبدولڕەزاق خەیلانی وتی" لەساڵی 2010 هەتا ساڵی 2019 بەپێی ئەو لێدوانەی بەڕێز سەرۆکی دەستە بەنزیکەیی 100 ملیۆن دۆنم دارستان سوتاوه،‌ بەهۆی تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێرانەوە، هەردووکیان تۆپباران دەکەن به ‌بیانوی ڕاوەدوونانی نەیارەکانیان و بەرهەڵستکارەکانیان ئەوان ئەو شوێنانە هەم تۆپباران دەکەن هەم ئۆپراسیۆنی سەربازی تێدا ئەنجام دەدەن، دەبێتەهۆی شکاندن و سوتاندنی دارەکان هەموو ئەوانە هۆکارن بۆ تێکچوونی ژینگه،‌ بەڵام بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی بڕین و سووتانە. "



پێشبینی چی دەکەن بۆ ئەم خۆڵبارینە بۆ ئایندە لە هەرێمی کوردستان ئایا زیاتر دەبێت یاخود کەمتر دەبێتەوە؟

سەبارەت بە پێشبینییان بۆ ئاستی خۆڵبارین، وتەبێژی فەرمی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان وتی" ئەوە دەگەڕێتەوە سەر بوونی ئەو هۆکارانەی کە سەرەکین بۆ دروستبوونی خۆڵبارین ئەگەر توانرا ئەو هۆکارانە لابچێت کەواتە خۆڵبارین کەم دەبێتەوه،‌ بەڵام ئەگەر نەتوانرا ئەو هۆکارانە لاببرێن کەواتە ڕەنگە خۆڵبارین زیاتر بێت بۆنموونە ئێستا پرۆژەیەک هەیە لەناوخۆی سعودیە 10 ملیار دار دەچێنێت لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا ئیتر ئەوە کاریگەری زۆردەبێت لەسەر کەمبوونەوەی خۆڵبارین لەبەرئەوەی کە داری چەند و ئاوی دابین کرد بۆ ئەو شوێنانە ئیتر ئەو خۆڵەی کە لەوێ هەبوو لەگەڵ با دەگوازرایەوە بەهەبوونی دارستان و ئاو ئیتر ناگوازرێتەوە کەواتە خۆڵبارین کەمدەبێتەوە. "


" پلانێکی تر هەیە لەعێراق "

ئێوە لای خۆتانەوە هیچ دەسەڵاتان نییە هۆکارەکانی خۆڵبارین کەمبکەنەوە؟

لە وەڵامدا عەبدولڕەزاق خەیلانی وتی" وەکو وتم لەدەرەوەی ناوچەکانی ئێمەوە دێت ئەم خۆڵبارینە لەناو هەرێمی کوردستان نەبووە بۆئەوەی بتوانیین شتێک بکەین، بەڵام پلانێکی تر هەیە لەعێراق ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق ئەویش ڕووبەری دارستانەکان لەوێ زیاد بکات و دار بچێنێت بۆئەوەی ئەو خۆڵەش لەوێ شێدار بێت و یەکانگیربێت و لەگەڵ با نەبێتە خۆڵبارین و بۆ هیچ شوێنێکی تر نەگوازرێتەوە پلان هەیە بۆئەوەی ئەوێ بکرێتە پشتێنەیەکی سەوزایی هەر لەناسریە و سەماوە و کەربەلا هەتا ڕومادی دەگاتەوە لای موسڵ واتە ئەو هێڵەی ئەولا هەمووی داربچێنێت بۆئەوەی ببێتە هۆکارێک بۆ ڕێگری کردن لە خۆڵبارین بەڵام ئەوە هەتا ساڵی 2030 دەبێت . "

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:16 0:00
XS
SM
MD
LG