Accessibility links

چین و ڕووسیا مانۆڕی سەربازی هاوبەش ئەنجامدەدەن


وەزارەتی بەرگری چین بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئاسمانی چین و ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە مانۆڕێکی ئاسمانی هاوبەشیان بەسەر دەریای ژاپۆن و دەریای ڕۆژهەڵاتی چین و ڕۆژئاوای زەریای هێمن ئەنجامداوە.

وەزارەتی بەرگری لە پێگەی فەرمی خۆی گوتی ئەو گەڕە ئاسمانییە، کە یەکەم مەشقی هاوبەشی سەربازی چین و ڕووسیایە لە دوای لەشکرکێشی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا، بەشێک بووە لە مانۆڕێکی ساڵانەی سەربازی.

پێشتر ئەم دوو وڵاتە لە ساڵانی 2019 و 2020 و 2021 ئەم جۆرە مانۆڕەیان ئەنجامدابوو بەڵام لە دوای مانگی شەشەوە، نەک لەم کاتەدا.

ڕووسیا ڕووبەڕووی سزایەکی قورس بووەتەوە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بەهۆی هێرشەکەی سەر ئۆکرانیا کە لە 24ی مانگی2 دەستی پێکرد و بە "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت" ناودێری کردووە.

پەكین هێرشەكەی ڕووسیای سەکۆنە نەكردووە و بە داگیركاری ناوی نابات، بەڵكو داوای چارەسەركردنی بە دانوستاندن كردووە.

XS
SM
MD
LG