Accessibility links

هەشت هاوڵاتی کورد لە ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستبەسەر دەکرێن

ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕایانگەیاندوە کە 8 هاوڵاتی کورد لە ئێران لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە بە تۆمەتی سیخوڕیکردنی بۆ ئیسرائیل لە لایەن ئاسایشی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون و لە زینداندان.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لە مانگی یازدەی ساڵی ڕابردووەوە هەشت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی وەفا هەنارە، کامەران هەنارە، ئاران عومەری، ئەشکان عوسمان نژاد، ڕەحمان پەرهازوو، فەخرەدین دودکانلو، حەسەن عومەرپوور و ئەمیر موشتەق بە تۆمەتی "سیخوڕی" بۆ موسادی ئیسرائیل لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکراون و لەو کاتەوە تاکو ئێستا لە زیندان.

ئەو ڕێکخراوەی مافی مرۆڤە دەڵێت لە نێو ئەو هەشت کەسەدا، وەفا هەنارە تا ئێستاش لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری ورمێ ڕاگیراوە، بەڵام 7 هاوڵاتییەکەی دیکە دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوەیان لە ڕێکەوتی 11ی مانگی 3ی ساڵی 2022 دا گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.

بە گوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، یەکێک لە دەستبەرکراوەکان بەو پێیەی ئاگاداربووە کە لەوانەیە دەستبەسەر بکرێت، ئێران بە جێدەهێڵێت و بەرەو تورکیا هەڵدێت، بەڵام لە لایەن هیزەکانی دەرەوەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێت و دەیهێنەوە ئێران.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندوە کە دەستبەسەرکراوان تۆمەتبارن بە چالاکی ئەمنی بۆ دەزگای هەواڵگری بیانی، لەوانەش بۆ (موساد)ی ئیسرائیل.

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران 22ی ئەم مانگە دەستگیرکردنی گرووپێکی سەر بە موسادی لە ئێران ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنای نیمچە فەرمی ئێرانیش ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە ئەندامانی تۆڕێکی هەواڵگری ئیسرائیل لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکراون.
لە بەیاننامەکەی سوپای پاسداراندا ئاماژە بە ڕۆژ و شوێنی دەستبەسەرکردن و ناسنامەی دەستبەسەربوان نەکراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران، ئەو تۆڕەی دەستبەسەرکراون، بە سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل "هەوڵی دزین و لەناوبردنی موڵک و ماڵی کەسی و گشتی و رفاندن و وەرگرتنی دانپێدانانی ساختەیان داوە".

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەڵێت پێدەچێت مەبەستی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران ئەو 8 کوردە بن کە چەند مانگ پێش ئێستا دەستبەسەر کراون.

جێی ئاماژەیە کە ئێران رۆژی یەک شەممە ڕایگەیاند عەقیدێکی سوپای پاسداران کە لە راپۆرتەکاندا بە "یەکێک لە بەرگریکارانی مەزارەگەکان" وەسف کراوە، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە لە شەقامی موجاهدینی ئیسلام لە تاران لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
سوپای پاسداران، دژبەرانی کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری ڕووداوەکە دەزانێت و ئاماژەی بەوەشکردووە کە رێوشوێنی پێویست بۆ دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی هێرشبەر یان هێرشبەران گیراوەتە بەر.

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند تاران تۆڵەی كوژرانی عەقید سەیاد خودایی، ئەندامی سوپای پاسداران دەكاتەوە كە لە تارانی پایتەخت لە لایەن دوو ماتۆرسوارەوە تەقەی لێكراوە و کوژراوە.
كۆماری ئیسلامی لە ساڵانی ڕابردوودا ئیسرائیلی تاوانبار كردووە بە كوشتنی ئەو كەسانەی كە لە بەرنامەی ناوکی ئەو وڵاتەدا تێوەگلاون و بەشداری دەکەن.
ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری موساد تاکو ئێستا لەبارەی ڕووداوەکەی ناو ئێرانەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

XS
SM
MD
LG