Accessibility links

لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەچێتە چوارەمین مانگەوە


هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ڕۆژی سێشەممە دەچێتە چوارەمین مانگەوە، هێرشێک کە تاکو ئێستا هەزاران کەسی تێیدا کۆژراوە و ملیۆنان کەسیش بەو هۆیەوە ئاوارە بوون.

ڕووسیا دوای وازهێنانی لە هێرشەکانی بۆ سەر کیێڤی پایتەخت، لە ئیستادا لە بەرامبەر فشاری سزاکانی ڕۆژئاوا، سەنگی خستوەتە سەر گرتنی ناوچەکان لە ڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا.

هەندێ ڕووداوی سەرەکی لەوەتای دەستپێکردنی شەڕەکە تاکو ئێستا بریتین لە:

  • ڕووسیا لە 24ی مانگی 2دا لە سێ بەرەوە هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و دەیان هەزار کەس بەو هۆیەوە لە وڵاتەکە هەڵهاتن.
  • لە25ی مانگی 2دا هێزەکانی ئۆکرانیا لە باکوور و ڕۆژهەڵات و باشووری ئەو وڵاتە ، لە دژی داگیرکەرانی ڕووسیا وەستانەوە و تۆپخانەکانی ڕووسیا کیێڤ و ناوچەکانی دەوروبەریان بۆردومان کرد.
  • هێزەکانی ڕووسیا لە 2ی مانگی 3دا دەستیان دایە گەمارۆدانی بەندەری ماریۆپۆڵ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، ئەو ناوچەیەی کە بە گرنگ دادەنرێت بۆ هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ بەستنەوەی ناوچەی دۆنباسی ڕۆژهەڵات بە دوورگەی کریمیا لە دەریای ڕەش کە مۆسکۆ لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی بەسەردا گرت.
  • لە 4ی مانگی 3دا هێزەکانی ڕووسیا دەستیان بەسەر وێستگەی ناوکی زاپۆریژیادا گرت، کە گەورەترین وێستگەی ناوکی ئەوروپایە و هەروەها ناتۆ داوای ئۆکرانیای بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی دژە فڕین رەتدکردەوە، و ڕایگەیاند کە ڕاگەیاندنی شتێکی لەو شێوەیە ناکۆکییەکان زیاتر دەکات.
  • ڕووسیا لە 13ی مانگی 3دا شەڕی خۆی لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا بەرفەراوان کرد، و هێرشی کردە سەر بنکەیەک لە یاڤۆریڤ لە نزیک سنووری پۆڵەندا کە ئەندامی ناتۆیە.
  • مۆسکۆ لە 25ی مانگی 3 هێرشەکانی کەمکردەوە، و سەرنجی خستە سەر دەستکەوتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و هەر بۆیە هێزەکانی ئۆکرانیا دەستیان کرد بە هێرش کردن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەکانی دەرەوەی کیێڤ.
  • لە 30ی مانگی 3دا کۆمسیار باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند زیاتر لە 4 ملیۆن کەس لە ئۆکرانیا ئاوارە بوون و هەڵهاتوون.
  • لە رۆژی 3 و4ی مانگی 4 دا دوای ئەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شارۆچکەی بوچای دۆزرایەوە کە لە نزیکەوە تەقەیان لێکرابوو، ئۆکرانیا ڕووسیای بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار کرد، و کرێملین بەرپرسیارێتی خۆی لە مەڕ تاوانی لەو شێوەیە ڕەتکردەوە.
  • لە 14ی مانگی 4دا کەشتی جەنگی ڕووسیا لە دەریای ڕەش کەوتە ژێر ئاو و نوقم بوو، و ئۆکرانیا ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی هێزەکانیان بووە و ڕووسیاش ڕایگەیاند تەقینەوەی تەقەمەنی ناو کەشتییەکە هۆکاری نوقمبوونی کەشتیەکە بووە نەوەک ئۆکرانیا.
  • پوتن لە 21ی مانگی 4دا دوای نزیکەی دوو مانگ لە گەمارۆدانی ماریۆپۆڵ گرتنی شارەکەی ڕاگەیاند، بەڵام سەدان سەرباز و خەڵکی مەدەنیش لەناو کارگەی زەبەلاحی پۆڵای ئازۆڤستاڵ لە شارەکەدا خۆیان حەشاردابوو.
  • لە 1ی مانگی 5دا نزیکەی 100 هاوڵاتی مەدەنی ئۆکراینی بە نێوندگیری نەتەوە یەکگرتوەکان لە کارگەی پۆڵای وێرانکراوی ئازۆڤستالی ماریۆپۆڵ گوازرانەوە بۆ دەرەوەی شارەکە و رزگار کران.
  • لە10ی مانگی 5دائۆکرانیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە هەندێک لە گوندەکانیان لە باکور و باکوری رۆژهەڵاتی خارکیڤ کۆنترۆڵکردۆتەوە و فشاریان خستۆتە سەر هێزەکانی ڕووسیا.
  • لە 12ی مانگی5دا کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی ڕایگەیاند کە زیاتر لە 6 ملیۆن کەس لە ئۆکرانیا هەڵاتوون.
  • لە18ی مانگی 5دا فینلاند و سوید بە فەرمی داوای ئەندامبوونیان لە هاوپەیمانی ناتۆدا ڕاگەیاند، هەنگاوێک کە دەبێتە هۆی بەرفەراوانبوونی ناتۆ، کە ڕووسیا لە هەوڵدا بوو ڕێگری لێبکات.
  • لە20ی مانگی 5داسەربازانی ئۆکرانی کە لە کارگەی پۆڵای ئازۆڤستالی ماریۆپۆڵ گیریان خواردبوو، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ڕووسیا کرد، و ڕووسیا ڕایگەیاند دوایین هێزەکانی ئۆکرانیا خۆیان ڕادەست کردووە. هاوکات چەند کاتژمێرێک پێشتریش زێلێنسکی ڕایگەیاندبوو کە سوپای ئۆکرانیا بە سەربازەکانی ڕاگەیاندوە کە دەتوانن بچنە دەرەوە و ژیانیان ڕزگار بکەن.
XS
SM
MD
LG