Accessibility links

ڕۆژنامەوانانی ئۆکرانی بەڵگە لەسەر کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کۆدەکەنەوە


پێش لەشکرکێشیەکەی ڕووسیا ڕۆژنامەنووسی ئۆکرانی دیمتری ڕیپلیانچک ڕۆژەکانی بە هەڵدانەوەی لاپەڕکانی گەندەڵیەوە بەسەر دەبرد زۆرجار لەگەڵ دادوەرەکان و جێبەجێکردنی یاسادا ڕووبەڕوو دەبۆوە.

ئێستا ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە بنکەکەی لە کیێڤە و لە ماڵپەڕی میدیای سەربەخۆی Slidstvo.Info کاردەکات، توانستە ڕۆژنامەگەرییە لێکۆڵینەوەسازییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی جەنگ و دڕندەییەکان.

ڕێپلیانچك بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند، هەموو تاوانێك ڕووخساری خۆی هەیە.

گوتیشی "ئەو تاوانبارانەی جەنگە خەڵکی سڤیلیان لە بوچا لە سێدارە داوە، فڕۆکەوانەکان کە بۆمبارانی ماریوپۆڵ و شارەکانی دیکەی ئۆکرانیان کردووە، تۆپخانەکان کە خارکیڤیان تۆپباران کرد؛ ئەوانە کەسانی تایبەتن و کاری من ئاشکراکردنی ئەم کەسانەیە."

لەگەڵ دادگاییکردنی یەکەم سەربازی ڕووسی بەهۆی تاوانەکانی جەنگ لەم هەفتەیەدا، چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەنووسان لەگەڵ دانیشتوانی ئەو شارانەی کە چەند هەفتەیەک گەمارۆ دراون یان داگیرکراون، میدیاکانی ئۆکرانیا ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە بەڵگەنامەکردن و کۆکردنەوەی بەڵگەکاندا.

وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانیان، دەستەی پولیتزەری ئەمەریکی لە مانگی 5 دا ئاماژەیەکی تایبەتی بەخشی بەو ڕۆژنامەنووسانەی ئۆکرانیا بەهۆی "ئازایەتی و بەرگەگرتن و پابەندبوونیان بە ڕاپۆرتکردنی ڕاستگۆیانە" لە ڕووماڵکردنی جەنگەکەدا.

ڕۆژنامەنووسانی وڵاتەکە، یەک ئامانجیان هەیە، کە دڵنیابوونەوەیە لەوەی جیهان ناوی هەموو ئەو کەسانە دەزانێت کە بەشدارن لە دڕندەییەکانی دژ بە خەڵکی ئۆکرانیا.

بە کەڵک وەرگرتن لە هەواڵگری سەرچاوە کراوەکان یان شێوازەکانی OSINT گەڕان بە دوای وێنەکانی مانگی دەستکرد و سۆشیال میدیا و چاوپێکەوتن لەگەڵ شایەتحاڵەکان سەرئەنجام ڕۆژنامەنووسان توانیویانە ئەو سەربازە تایبەتانە دەستنیشان بکەن کە خەڵکی مەدەنییان کوشتووە و ئەشکەنجەیان داون لە بوچا، هەروەها ڕۆشنایی بخەنە سەر ئەو شتانەی لە ماریوپۆڵ ڕوودەدەن.

ڕێپلیانچک کە تەنها دەروازەی کارکردنی ئەو بەشێک نیە لە تۆڕی ڕاپۆرتکردنی تاوان و گەندەڵی ڕێکخراو، زانیاری کراوە بەکاردەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوەکانی.

ڕۆژنامەنووسەکە لەگەڵ هاوکارەکانیدا شیکاری بۆ لیستەکانی یەکەکانی ڕووسیا دەکات کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا بڵاوکراونەتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی رووسیا ڤکۆنتاکتی و ئۆدنۆکلاسنیکی دەگەڕێت بۆ دۆزینەوەی پرۆفایلی سەربازەکان.

هەندێک لە سەربازەکان بە تایبەت ئەوانەی گەنجترن لە تیکتۆکیش چالاکن. رێپلیانچک وتی لە هەندێک حاڵەتدا سەربازەکان شانازی بە ئەشکەنجەدانی خەڵکی مەدەنیەوە دەکەن.

دەشڵێت "پێویست بە لێکۆڵینەوە لە کەس ناکات. ئەوان خۆیان ئەو شتانە بڵاودەکەنەوە. ئەوان لە سۆشیال میدیای خۆیاندا شانازی بەمەوە دەکەن."

دوای شیکردنەوەی سەدان پرۆفایلی لەو جۆرە، گەیشتە ئەنجامێکی دیکە

ئاماژەی بەوەشکردووە "بە پشتبەستن بەو شتانەی کە دەیبینم، زۆرینەی ڕەهای ڕووسەکان پشتگیری لە شەڕی ئۆکرانیا دەکەن و داوای بەردەوامبوونی دەکەن. بەدڵنیاییەوە ئەمە تەنیا شەڕی پوتن نییە لە دژی ئۆکرانیا، ئەمە شەڕی ڕووسیا و گەلی ڕووسیایە."

ڕاپرسییەکانی ناوەندی سەربەخۆی لیڤێدا کە بنکەکەی لە ڕووسیایە، دەریدەخات کە ڕووسەکان پشتگیری لە سەربازەکانیان دەکەن لە ئۆکرانیا، بەڵام ئەو پشتگیرییە لە دابەزیندایە. زۆربەی ئەوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە پێیانوایە ئەمەریکا و ناتۆ تاوانبارن بە قوربانیانی خەڵکی مەدەنی.

هەروەها دەشڵێت “ئێمە دەستمان بەو خزمەتگوزارییانە گەیشتووە کە یارمەتیدەرن لە وێنەگرتنی مانگی دەستکرد. ئەمە بوارێکی تاڕادەیەک نوێیە بۆ ئێمە، بەڵام من پێموایە کە ئێمە تەواو سەرکەوتووانە کاردەکەین." یەهۆشینا گوتیشی "بۆ نموونە ئێمە دەتوانین دووبارە جێگیرکردنەوەی ئامێرەکانی ڕووسیا نیشان بدەین."

هەروەها وێنەگرتنەکە یارمەتی تیمەکەی داوە لە دۆزینەوەی گۆڕی بە کۆمەڵ لە گوندەکانی مانگوش و ڤینۆهرادنە لە نزیک ماریوپۆڵ.

ڤالێری یەهۆشینا دەڵێت درێژی گۆڕە بە کۆمەڵەکە لە مانگوش 300 مەتر بووە ، ئەوی لە بوچا بوو درێژییەکەی 14 مەتر بوو هاوکات 70 تەرمی تێدابووە.

بەڵام سەرسوڕهێنەرترین دۆزینەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان دوو ڕووس بوو کە ڕێگری لێکرابوو. تۆمارەکە، پەیوەندییەکی نێوان ژن و پیاوێکە، لەلایەن دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا بڵاوکراوەتەوە.

تێیدا دەبیسترێت ژنێک بە هاوبەشەکەی بە زمانی ڕووسی دەڵێت کە دەتوانێت دەستدرێژی بکاتە سەر ژنانی ئۆکرانی بە مەرجێک وردەکارییەکانی پێ نەڵێت و بابەتی ڕێگری لە دووگیانی بەکاربهێنێت.

ئەو تۆمارە دەنگییە یەهۆشینای تووشی سەرسوڕمان کرد. دەشڵێت "دەنگی ئەو ژنەی لەو تۆمارەدا هەیە، نەک هەر ڕێگەی بە مێردەکەی دا دەستدرێژی بکاتە سەر ژنانی ئۆکرانی، بەڵکو پێدەچوو هانی بدات بۆ ئەو کارە."

ڤالێری یەهۆشنا لەگەڵ هاوکارەکانیدا شوێن پێی ئەو کەسانەیان دۆزیوەتەوە کە لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا دەنگیان تۆمارکراوە.

ڤالێری یەهۆشینا گوتیشی "لەو سەرچاوانەی کە لە پۆلیسەوە دەستمان کەوتووە، توانیمان دوو ژمارەی تەلەفۆنی ڕووسیمان دەستبکەوێت کە بەشدارییان لەو گفتوگۆیەدا کردووە." ئاماژەی بەوەشکردووە کە "پاشان بە یارمەتی هاوکارەکانمان لە خزمەتگوزاری ڕووسی ڕادیۆی ئازادی ئەوروپا، ئەو ئەکاونتانەمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕووسی ڤکۆنتاکتی دۆزیوەتەوە کە ئەو ژمارانە پەیوەست بوون بەو کەسانەوە. بۆیە پەیجەکانیان، خزمەکانیان و هاوڕێکانیان دۆزرایەوە. هەوروەها پەیوەندیمان پێوەکردن و دەنگەکانی ناو دەنگە تۆمارکراوەکەشمان بە تەواوەتی هاوتا کردەوە."

ڤالێری یەهۆشینا گوتیشی ناسینەوەی ئەندامانی سوپای ڕووسیا یارمەتیدەرە بۆ لێکۆڵینەوە فەرمییەکان. پێش جەنگ، هەندێکجار جێبەجێکردنی یاساکانی ئۆکرانیا بابەتی لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەنووسان بوو. ئەمڕۆ هاوکاری یەکتری دەکەن.

داواکاری گشتی ئۆکرانیا ناوی ئەو تۆمەتبارانە ئاشکرا دەکات کە پێدەچێت لە بوچا تاوانیان ئەنجامدابێت. ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن تیمی Slidstvo.Info کۆکراونەتەوە بۆ ناسینەوەی یەکێکیان بەکارهێنران.

رێپلیانچک دەڵێت "ئێمە قوربانی و شایەتحاڵەکان دەدۆزینەوە، لەگەڵیان کاردەکەین بۆ ناسینەوەی ناسنامە و وردەکارییەکانی هێزە داگیرکەرە تایبەتەکانی ڕووسیا کە یان خەڵکیان کوشتووە یان دەستیان هەبووە لە ئەشکەنجەدان یان لە بارمتەگرتنی خەڵکی مەدەنیدا."

لەگەڵ هاوکارەکانی توانی ژمارەیەک سەربازی ڕووسی دەستنیشان بکەن، وەک شتێکی نهێنی ئامێز بەڵگەیان کۆکردەوە بە پشتبەستن بە لێدوانی شایەتحاڵەکان.

XS
SM
MD
LG