Accessibility links

ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانی دەڵێن تاڵیبان دەیەوێت ژنان لە کاری میدیا بسڕێتەوە


میدیا و چالاکوانانی مافەکانی ژنان دەڵێن، داوایەکی دیکەی تاڵیبان لە خانمان کە دەبێت ژنان لە کاتی پەخشی تەلەفزیۆنیدا دەموچاویان داپۆشن، وەک هەوڵێک بۆ سڕینەوەی ڕۆژنامەنووسانی ژن سەیر دەکرێت.

میدیاکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند وەزارەتی جێگر و فەزیلەتی تاڵیبان ئاگاداری کردوونەتەوە کە دەبێت پێشکەشکارانی ژن لە کاتی پەخشدا دەموچاویان داپۆشن.

زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان، ڕۆژی پێنجشەممە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ئەو هەنگاوە "فەرمانێکی ئایینییە" کە پێویستە هەموو ژنان بە ڕۆژنامەنووسانیشەوە گوێڕایەڵی بن.

موجاهید گوتیشی "یارمەتیان دەدات بۆ پاراستنی حەیا و شەرەفیان، یارمەتی خێزانەکەیان دەدات.نشتێک نییە بە هەڕەشە ناوببرێت". بەڵام ژنانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان مافخواز بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاندووە ئەو فەرمانە بە بەربەستێکی دیکە لە بەردەم کارکردنیان دەزانن.

زۆرێک بە هەنگاونان بۆ دواوە دەیبینن و دەڵێن ئەگەر ڕووخساریان داپۆشرێت، پەیوەندیکردن و گفتوگۆکردنیان قورستر دەبێت.

لیما سپێسالی، پێشکەشکار لە کەناڵی 1TVی کابول، دەڵێت ئێمە زۆر نیگەرانین لەو سنووردارکردنە نوێیانە. تا دێت ڕوون دەبێتەوە کە تاڵیبان سنووردارکردنی زیاتر بەسەر ژنانی ڕۆژنامەنووسدا دەسەپێنێت.

سپێسالی ئاماژەی بەوەشکرد "لە یەکەم فەرمانەکانیاندا تاڵیبان داوایان لە ئێمە کردووە ڕەچاوی پۆشینی سەرپۆش بکەین، ئەمڕۆش پێمان دەڵێن دەموچاومان داپۆشین. دواتر پێموایە، ڕێگری دەکەن لە دەرکەوتنی ژنانی میدیاکار لە تەلەڤزیۆن و فەرمانیان پێدەکەن لە ماڵەوە بمێنینەوە."

XS
SM
MD
LG