Accessibility links

هەر کە لە پاشایەتی نزیک دەبێتەوە، محەمەد بن سەلمانی سعودییە پەیامی یەکگرتوویی خێزانەکەی دەنێرێت


لەکاتێکدا شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی باوکی نەخۆشە و هاتنەسەر تەختی شازادەی جێنشین موحەمەد بن سەلمان لە هەموو کات زیاتر نزیکتر بۆتەوە، بن سەلمان لە گەشتێکیدا بۆ میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب کەسێکی چاوەڕوان نەکراوی لەگەڵ خۆی برد:

شازادە عەبدولعەزیز بن ئەحمەد.

عەبدولعەزیز کوڕە گەورەی شازادە ئەحمەد بن عەبدولعەزیز، برای پاشای سعودیە کە لە ساڵی 2020 بە تۆمەتی خیانەت دەستبەسەرکرا.

ناوی شازادە عەبدولعەزیز لە پێشەنگی لیستی ناوی ئەو شاندەدا بوو کە میدیای دەوڵەتی سعودیە بڵاویکردەوە و یاوەری شازادەی جێنشین بوون بۆ ڕێزگرتن لە فەرمانڕەوای نوێی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی.

شازادە محەمەد ناسراو بە محەمەد بن سەلمان گەشتەکەی بەرەو ئیمارات ڕاگرتبوو تا ئەو کاتەی شا سەلمانی باوکە 86 ساڵانەکەی نەخۆشخانەی بەجێهێشت. پاشای سعودییە هەفتەیەکی لە نەخۆشخانە بەسەربرد و ئەمەش جەختی شرۆڤەکارانی خستە سەر داهاتووی سعودییە دوای شا سەلمان.

سەرچاوەیەکی سعودی کە ئاگادارە لە کارەکانی بنەماڵەی شاهانە ڕایگەیاند "بوونی کوڕی شازادە ئەحمەد لە تەنیشتی ئەو لە ئەبوزەبی پەیامێکی بەهێزە بۆ ڕای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، بە تایبەت کە وادەی دیاریکردنی جێنشین لە بەردەمە."

حکومەتی عەرەبستانی سعودیە هیچ لێدوانێکی لەسەر شاندەکە نەداوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG