Accessibility links

ددانی جۆرێکی لەناوچووی مرۆڤ دەدۆزرێتەوە کە مێژووەکەی بۆ 130 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە


شوێنەوارناسان لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی وڵاتی لاوس کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ددانێکی بەردبوویان دۆزیوەتەوە کە کە دەگەڕێتەوە بۆ کچێکی بچوکی مرۆڤی دەنیسەڤن کە جۆرێکی لەناوچووی مرۆڤە.

زانایان دەڵێن ئەم دۆزینەوەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشانبوون بە پرۆسەی پەرەسەندنی مرۆڤ لە چەند باوانێکی پڕایمەیتی (Primate) شێوە ئەیپ (مەیمونی بێ کلک).

شایەنی باسە، ئەیپ بەوە لە مەیمون جیا دەکرێتەوە کە کلکلی نییە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە کە ڕۆژی سێشەممە لە جۆرناڵی گفتوگۆی سروشت بڵاوکراوەتەوە، بەرد و لیتەی ئەشکەوتەکە دەریدەخەن کە تەمەنی ددانەکە لە نێوان 131هەزار ساڵ بۆ 164 هەزار ساڵە.

پێشتر شوێنەوارناسان تەنها پاشماوەی مرۆڤی نیاندەرتاڵیان دۆزیبوویەوە کە بە نزیکترین جۆری مرۆڤی لەناوچوو لە ئێمە دادەندرێت و لە نێوان 400 هەزار ساڵ بۆ 40 هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاون.

پاشماوەکانی جۆری دەنیسەڤن بۆ یەکەمجار ساڵی 2010 دۆزرانەوە.

داتاکانی دی ئین ئەی دەریدەخەن کە جۆری دەنیسەڤن لە ڕۆژهەڵاتی ئاسا لەگەڵ مرۆڤی سەردەم (هۆمۆسەیپیەن) تێکەڵاو بووە و کرداری وەچەخستنەوە لە نێوانیان ڕوویداوە.

بەهۆی ئەم تێکەڵاوبوونە دانیشتوانە ڕەسەنەکانی ئوستراڵیا و فلیپین و هەندێک ناوچەی مالیزیا ئێستا بە ڕێژەی %5 دی ئین ئەی دەنیسەڤن لە جەستەیان تۆمارکراوە.

سەرچاوە: CNN, USA Today

XS
SM
MD
LG