Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت وڵاتەکەی دژی ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ دەوەستێتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕۆژی دووشەممە دژایەتی تورکیای بۆ ئەندامێتی ناتۆ بۆ فینلاند و سوید پشتڕاست کردەوە و دیسان تۆمەتباری کردن بەوەی هەڵوێستێکی ڕوونیان بەرامبەر تیرۆردا نەگرتۆتەبەر.

ئەردۆغان وتی: ئێمە ناڵێین 'بەڵێ' بۆ ئەوانەی کە سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنن تا بچنە ناو رێکخراوی ئاسایشی ناتۆوە".

سوید لە ساڵی 2019 ەوە هەر جۆرە فرۆشتنێکی چەکی بە تورکیا ڕاگرتووە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنقەرە لە نێو سوریای دراوسێ.

ئەردۆغان بە ئاماژەدان بە نیازی شاندەکانی سوید و فینلەندا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا، گوتی: "ئەوان دەڵێن ڕۆژی دووشەممە دێنە تورکیا، ئایا دێن بۆ ڕازیکردنمان؟ ببورە، بەڵام نابێت پێویست ناکات خۆیان ماندوو بکەن."

دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سوید و فنلەندا بە فەرمی نیازی خۆیان بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ ڕاگەیاند.

بەڵام تورکیا هەڕەشەی ڕێگریکردن لە فراوانبوونی هاوپەیمانییەکەی کردووە و تۆمەتباریان کردووە بە داڵدەدانی گروپە تیرۆریستییەکان لە نێویاندا گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، کە لەلایەن ئەنقەرە و یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.

هەر داواکارییەکی ئەندامێتی دەبێت بە کۆی دەنگ لەلایەن ٣٠ ئەندامی ناتۆوە پەسەند بکرێت.

ئەردۆغان گوتی: "هیچ کام لەو وڵاتانە هەڵوێستێکی ڕوونیان دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان نییە."

ڕۆژی دووشەممە، سەرچاوەکانی وەزارەتی دادی تورکیا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئەنادۆڵیان ڕاگەیاندووە، سوید و فینلاند لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا وەڵامی ئەرێنییان نەداوەتەوە بەرامبەر ٣٣ داواکاری ڕادەستکردنەوەی تۆمەتباران بە تورکیا.

تورکیا بە تایبەتی ستۆکهۆڵمی سەرزەنشت کردووە بەوەی نەرم ونیانبووە بەرامبەر بە پەکەکە، کە لە ساڵی ١٩٨٤ەوە بۆ شەڕکردن بۆ مافی کورد لە تورکیا دامەزروە.

سەرچاوە: فرانس پرێس

This item is part of
XS
SM
MD
LG