Accessibility links

ئەمەریکا: دوو باڵندەی دەگمەنی کوندۆر ئازاد دەکرێن و دەگەڕێنرێنەوە ناو سروشت


2 باڵندەی سیسارک لە ئەمەریکا ناسراوە بە کوندۆر ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە کەناری باکوری ویلایەتی کالفۆرنیا ئازاد کران، کە بۆ ماوەی سەدەیەکە ئەو باڵندیە لەو ناوچەیە نەماوە.

هەردوو باڵندەکە لە باخچەی ڕێدوودی نیشتمانی بەخێو کرابوون، لە باشوری سنوری ویلایەتی ئۆریگن، لە چوارچێوەی پرۆژەیەکدا بە ئامانجی گەڕانەوەی ئەو سیسارکە گەورانە بۆ ناوچەی مێژووی خۆیان لە باکوری ڕۆژئاوای ئۆقیانوسی ئارام.

ئەو سیسارکانە نێر بوون، بۆ ناوچەی ئازادکردنیان گوازرانەوە، دواتر دەرگای قەفەسیان بۆ کرایەوە. دوای چەند دەقیقەیەک تاماشکردن بە ئاگاوە هەردووکیان هەنگاویان بە دوای یەکدا بۆ دەرەوە ناوە و باڵیان بەفراوانی کردۆتەوە و فڕیون.

کاربەدەستان گوتیان دوا کەڕەت سیسارکەی کوندۆر لە ناوچەی باخچەکە بینراون لە دەوروبەری ساڵی 1892دا بووە. سیسارکی کوندۆری کالیفۆرنیا گەورەترین باڵندەی رەسەنی ئەمەریکای باکورە، درێژی هەردوو باڵی نزیکەی 3 مەترە. ئەم کەلاکخۆرە بەفراوانی بڵاوبووە بەڵام لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەهۆی ڕاوکردنی و ژەهراوی بوون بە قوڕقوشم بەهۆی خواردنی ئەو گیاندارانەی لەلایەن ڕاوچیەکانەوە دەکوژران، هەروەها بەهۆی وێرانکردنی ناوچەی ژیانیان بوونیان نەمابوو.

ئەم باڵندەیە بۆ 60 ساڵ دەژی و مەودای دوور دەبڕێت بۆ گەڕان بە دوای کەلاکدا، بۆیە پانتایی بوونیان دەگاتە چەند ویلایەتێک.

ئاژانسەکانی ماسی و ژیانی کێوی فیدراڵی و خۆجێیی بەشدارن لە پرۆژەی بووژانەوەی خێڵی یورۆک بەڕێوەری دەبات، بەنەریتێکی دادەنێن کە سیسارکی کوندۆری کالیفۆرنیا گیاندارێکی پیرۆزە و بۆ چەندین ساڵە کاردەکەن بۆ گەڕانەوەی جۆرەکانی بۆ خاکی باوباپیرانی خێڵەکە.

جیمس ئێڵ جەیمس سەرۆک خێڵەکە لە بڵاوکراوەیەکدا گوتی "بۆچەندین نەوە گەلی یورۆک بەرپرسیارێتی پیرۆزی هەڵگرتوە بۆ پاراستنی هاوتایی لە جیهانی سروشتدا، گوتیشی " پابەندبوونی کەلتوریمانە بۆ بوژانەوەی هەسارەی زەوی و پاراستنی بۆ نەوەکانی داهاتوو".

کاربەدەستان گوتیان بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا 2 باڵندەی کوندۆری کە ئازاد بکرێن، دوای ئەوەی زاناکانی ژینگە گوتیان ئەو 2 سیسارکەی ئازادکران ڕەفتاری گونجاویان نواندوە.

تەمەنی سیسارکەکانی لە باخچەدا بخێو کراون لەوانە مێیەک و 3نێر لە نێوان 2 بۆ 4 ساڵن، دوانیان لە باخچەی ئاژەڵانی ئۆریگن لە هێلکە تروکاون، دوانیتریان لە ناوەندی جیهانی باڵندە گۆشتخۆرەکان سەر بە سندوقی پێری‌گرین لە ویلایەتی ئەیداهۆ.

لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا هەموو کوندوۆرەکانی ژمارەیان 22 بوە کە لە سروشتدا مابوونەوە، دەستگیرکراون و بەپێی بەرنامەیەک بۆ زیادکردنی ژمارەیان دوای گەورەبوونیان لە باخچەی لۆس بادریسی نیشتیمانی لە باشوری کالیفۆرنیا لە ساڵی 1992دا ئازاد کراون.

ئەم پۆلە پانتایی بڵاوبوونەوەی فراوان کردووە لە کاتێکدا جۆرێکی دیکەی کوندۆر لەئێستادا لە چەند بەشێکی کەناری ناوەڕاست و کالیفۆرنیا و ئەریزۆنا و یوتاو و مەکسیک بوونیان هەیە. لە ئێستادا بە کۆی گشتی 500 لەو باڵندانە لە باخچە و سروشتدا هەن.

لەوەتای 2 ساڵ لەمەوبەر بۆ ماوەی نزیکەی 50 ساڵە بۆ یەکەم کەڕەت باڵندەی سیسارکی کوندۆر لە کالیفۆرنیا لە باخچەی سیکۆیای نیشتیمانی لە سیێرا نیڤادا لە کالیفۆرنیا بینرا.

لەگەڵ ئەوەشدا لە هەمان ساڵدا دەیان لە گەورەکان و 2 بەچکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە کەناری بیگ سوور مردوون، کەسێکی خەمسارد ئاگری کردبوویەوە.

زاناکان وێنەی خاڵی ڕەشی گەلەکسی کاکێشان بڵاودەکەنەوە

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو زاناکان یەکەم وێنەی گەورە خاڵی ڕەش لە ناوەندی گەلەکسی کاکێشانیان بڵاو کردەوە، ئەم خاڵە ڕەشە ناوی (ساجتریەس ئەی ستار)ـە *Sagittarius A ، ئەمە دووهەم خاڵی ڕەشە وێنەی دەگیرێت.

فریال ئوزێل لە زانکۆی ئەریزۆنا لە کاتی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی وێنە نوێکان خاڵەڕەشەکەی بە "زەبەلاحی ڕووخۆش لە ناوەندی گەلەکسیەکەمان" ناوی برد.

گرووپی نێودەوڵەتی ئەوەی لە پشت پرۆژەی Event Horizon Telescope ئیڤێنت هەرایەزن تەیلسکۆپەوە دەوەستێت وێنەکانی دەرکردوە.

EHT لە ساڵی 2019دا یەکەم وێنەی خاڵی ڕەشێکی دەکەوێتە ناوجەرگەی گەلەکسیەکی جیاوازەوە بڵاوکردەوە.

قەبارەی کەوانەی ساجەر ئەی ستار 4 ملیۆن ئەوەندەی قەبارەی خۆرە و لە دووری نزیکەی 26 هەزار ساڵی تیشک لە زەویەوە دوورە، دەکاتە نزیکەی 9.5 ترلیۆن کیلۆمەترە.

ساڵی تیشک ئەو مەودایەیە تیشک لە ساڵێکدا بە خێرایی زیاتر لە 300 هەزار کیلۆمەتر دەیبڕێت.

خاڵەڕەشەکان زۆر چڕن. ڕاکێشانیان زۆر بەهێزە بەڕادەیەک هیچ شتێک تەنانەت تیشکیش نەتوانێت لێیان دەرباز بێت، بەو هۆکارەوە سەختە ببینرێن.

زاناکانی پرۆژەکە بۆ ئەڵقەیەکی تیشک لە دەوروبەری ناوچە تاریکەکە دەگەڕان کە بریتیە لە خاڵە ڕەشەکە. ئەمە بە سێبەری خاڵی ڕەش ناسراوە یاخود وێنە ناڕوونەکەی.

وێنەکەی لە ساڵی 2019دا بۆ خاڵە ڕەشە گەورەکەی لە گەلەکسی Messier 87 ماسیەر 87 دەردەخات ، ئەڵقەیەکی سورو زەرد و سپیە بە دەوری ناوەندە تاریکەکەدایە.

خاڵی ڕەشی M87 دوورتر و زۆر گەورەترە لە کەوانەی (ئەی ستار)

لیندی بلاکبێرن زانای ئاماری EHT لە ناوەندی هارڤەرد سمۆسۆنیان بۆ فیزیای گەردوون گوتی کەوانەی (ئەی ستار) قەبارەی بە هەزار ئەوەندە لە خاڵی ڕەشی (ئێم ٨٧) بچووکترە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە گەلەکسی ئێمەدایە، ئەوا زۆر نزیکترە دەبێت کەمێک گەورەتر لە ئاسماندا دەردەکەوێت.

تلسکۆپی EHT کۆمەڵێک چاودێری جیهانیە پێکەوە کار و توێژینەوە لەسەر سەرچاوەی ڕادێۆیی پەیوەست بە خاڵەڕەشەکانەوە کاردەکەن. پرۆژەکە لە ساڵی 2012دا دەستی پێکرد وەک هەوڵێک بۆ چاودێری ژینگەی راستەوخۆی خاڵە ڕەشەکان.

جۆری جیاوازی خاڵی ڕەش هەیە. بچوکترینیان بە قەبارەی ئەستێرە ناسراوە، خاڵی ڕەشی مامناوەند قەبارەی گەورەترە. گەورەتریش لەوانە لە ناوەندی گەلەکسیەکاندا هەن. بڕوایەک هەیە دوای پێکهاتنی گەلاکسیەکان دەردەکەون.

رۆژی پێنجشەممە لە چەند کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوکاتدا لە وڵاتی جیاوازدا لە ئەمەریکا، ئەڵمانیا، چین، مەکسیک، چیلی، ژاپۆن و تایوان ڕاگەیەنران.

زاناکان: پانتایی زیاتری شیلانی دەریا سپی دەبێتەوە

زاناکانی ئوسترالیا دەڵێن 91٪ی شیلانی دەریا ئەوەی لە ئەمساڵدا لە بەربەستی شیلانی گەورە توێژینەوەی لەسەر کراوە تووشی سپیبوونەوە بووە.

شیلانی دەریا کاتیک سپی دەبێتەوە کە پلەی گەرمای ئۆقیانوس بەرز دەبێتەوە و دەگاتە ئاستێکی نائاسایی.

زاناکان دەڵین زیانەکانی بەر بەربەستی شیلانی گەورە کەوتووە بریتیە لە چوارهەم ڕووداوی سپیبوونەوەی بە کۆمەڵ لە 7 ساڵی ڕابردوودا. لە ساڵانی 2016، 2017 و 2020دا سپیبوونەوە بەهۆکار دانرا بۆ لەناوچوونی 3/1ی شیلان لە بەربەستی گەورە ناوچەی بڵاوبوونەوەیان.

بەربەستی شیلانی گەورە نزیکەی 344 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە دەگرێتەوە، لە ناوچەی بەرامبەر کەناری باکوری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا. نزیکەی 3 هەزار کۆمەڵەی شیلانی تێدایە. بریتین لە قەوارەی سروشتی لە جۆرە جیاوازەکانی شیلانی دەریا. هەر کۆمەڵەیەک زیاتر لە 900 دورگەی شیلانە.

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی حکومەتی ئوسترالیادا کە بەم دوایانە بەرپرسانی بەربەستی شیلان بڵاویان کردۆتەوە باس لە سپیبوونەوەی شیلان دەکات.

لەوانەیە سپیبوونەوەی شیلان بەهۆی کاریگەری گۆڕانکاری کەش و هەواوە ڕووبدات. بەڵام زاناکان دەڵێن دوا ڕووداو یەکەم سپیبوونەوەی شیلان بووە لە کاتێکدا کەشی نینیا ڕوودەدات.

ڕوداوی نینیا کاتێک دەبێت ئاوی سەر ئۆقیانووسەکان بە درێژایی کەناری ئارام لە ناوچەی ناوەڕاستی زەوی لە باشووری ئەمەریکا سارد دەبنەوە، ئەمە هەر 2 بۆ 7 ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.

دەیڤید واشینفیڵد گەورە زانای دامەزراوەی دەریاوانی وڵات کە سەرپەرشتیی سیستەمی ژینگەی شیلان دەکات وتی "شیلان سپی دەبێتەوە وەک کاردانەوەیەک بۆ فشاری گەرما، بەڵام زاناکان بەهیوان زۆرینەی شیلانەکان لەم ڕووداوەی ئێستادا چارەسەر بکەن، نیشانە سەرتاییەکان تا ئێستا دەریدەخەن ڕێژەی مردنیان زۆر بەرز نیە.

دەیڤید ئەم ڕووداوەی بە ڕووداوی ساڵی 2020 بەراورد کرد، کە هۆی سپی بوونەوەی بە کۆمەڵ بوو، بەڵام ڕێژەی مردن کەمتر بوو، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت شیلان بە زۆری نامرێت، گوتیشی سپیبوونەوەی ساڵانی 2016 و 2017 بوە هۆی ئاستی زۆر بەرزی گیان لەدەستدانی شیلان.

سیمۆن برادشۆ توێژەرەوە لە گروپی ژینگە و ئەنجومەنی کەش و هەوای ئوسترالیا گوتی دوا ڕاپۆرت ڕوونی دەکاتەوە مانەوەی شیلان لەسەر کەمبوونەوەی زۆر گەورەی بڕژبوونەوەی کاربۆن لە هەموو جیهاندا دەوەسێت بە درێژایی دەساڵی داهاتوو.

برادشۆ گوتی ئەم گرفتە زۆر جێگای نیگەرانیە ئەوە دەردەخات کە بەربەستی شیلان لە ڕاستیدا کێشەی مەترسیداری هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:28 0:00

XS
SM
MD
LG