Accessibility links

سەرچاوەیەکی باڵای هەرێم وەڵامی ڕاگەیەنراوەکەی کۆمپانیای نەوتی باکور دەداتەوە


کۆمپانیای نەوتی باکور هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بە بیانوی زیادەڕەوی کردنە سەر دوو کێڵگەی نەوتی سنوری کەرکوک، بە پێی زانیارییەکانی دەنگی ئەمەریکاش چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی هەرێمیش وەڵام بداتەوە.

لە ڕاگەیانراوێکی کۆمپانیای نەوتی باکوردا کە وێنەیەکی دەست دەنگی ئەمەریکا کەوتووە، ئەوە خراوەتە ڕوو بیرە نەوتییەکانی کۆرومۆر و خورمەڵە و ئاڤانا کە سەر بە کۆمپانیایی نەوتی باکورن لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە داگیرکراوەن، لە کاتێکدا پێویستە نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای نیشتیمایەوە داهاتەکەی بۆ گەلانی عێراق بێت.

لە وەڵامی ڕاگەیانراوەکەی کۆمپانیای نەوتی باکوردا، سەرچاوەکەی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هیچ هێزێکی تازەی پێشمەرگە بەرەو هیچ بیرە نەوتێک جوڵەی پێنەکراوە،

ئەو بیرە نەوتانەی لە ڕاگەیەنراوەکەی بیرە نەوتی باکوردا ئاماژەی پێکراوە، چەندین ساڵە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەرێم دایە.

سەرچاوەکە گوتیشی گومان دەکەین ئەم ڕاگەیەنراوەی کۆمپانیای نەوتی باکور، سەرەتای ڕەوایی دان بێت بە هێرشی عێراق بۆ سەر ئەو بیرە نەوتانەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەرێم دان.

XS
SM
MD
LG