Accessibility links

زێلێنسکی: درێژخایەنی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا بەندە بە وڵاتانی جیهانی ئازادەوە


ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتارێکی ڕۆژانەیدا سەبارەت بە لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا گوتی"کەس ئەمڕۆ ناتوانێت پێشبینی ئەوە بکات کە ئەم شەڕە تا چەند درێژەی دەبێت."

ئاماژەی بەوەشکرد “بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی خاکەکەمان بە خێرایی ئازاد بکەین، ئەمە لە کارە پێشینەکانی ئێمەیە، هەروەها کار بۆ ئەوە بکەین جەنگەکە کورتتر بێتەوە."

زێلێنسکی گوتی درێژخایەنی جەنگەکە "بەداخەوە بە تەنها بەند نیە بە گەلەکەمانەوە، کە لە ئێستادا زۆرترین کار دەکەن، ئەمە پەیوەستە بە هاوبەشەکانمانەوە، بە وڵاتانی ئەوروپا، بە هەموو وڵاتانی جیهانی ئازادەوە.

ئەگەری فراوانبوونی ناتۆ، لە دوای ململانێی ئۆکرانیا، دەبێتە جێگەی سەرنجی گفتوگۆکانی ڕۆژی شەممە، لە کاتێکدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەرەو بەرلین بەڕێ دەکەوێت بۆ کۆبوونەوەیەکی نافەرمی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ.

ساولی نینیستۆ سەرۆکی فینلاند و سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلاند ڕەزامەندی خۆیان دەربڕی بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانییەکە، هەنگاوێک کە گۆڕانکارییەکی گەورەی سیاسی بۆ وڵاتانی سکەندەناڤیا دروستدەکات، وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر لەشکرکێشیەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

XS
SM
MD
LG