Accessibility links

ئێران 22 خۆپیشاندەری ناڕازی لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک دەستگیر دەکات


میدیاکانی دەوڵەتی ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی بڵاویانکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران لانیکەم ٢٢ خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە کە ناڕەزاییان دەربڕیووە لە دژی بەرزبوونەوەی لە پڕی نرخی خۆراک و پێداویستیە سەرەکییەکان لە دوو شاری باشووری وڵاتدا.

ئەم دەستگیرکردنانە دوای ئەوە دێت کە ئێران لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند نرخی ڕۆن، مریشک، هێلکە و شیر بەرز دەبێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نرخی خۆراک لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرزبووەتەوە، بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ سەر کۆمپانیا سەرەکییەکانی هەناردەکردنی خۆراک لە ئۆکرانیا.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای سەر بە دەوڵەتی ئێران بڵاویکردەوە، لە ماوەی شەوێکدا ١٥ کەس لە شاری دێزفول لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای خوزستان و هەروەها حەوت کەسی دیکە لە شاری یاسوج لە باشووری ئەو وڵاتە دەستبەسەر کراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، کە 200 کەس لە شارێکی دیکەی پارێزگای خوزستان گردبوونەوە، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران بەردیان گرتە پۆلیس و ئاگرکوژێنەوەکان و یەکێک لە ئاگرکوژێنەوەکان بریندار بوو.

ئیرنا ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی هەینی دۆخەکە لە هەموو ناوچەکان هێور بۆتەوە، هەروەها وێنەیەکی سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی بڵاوکردەوە کە نیشانی دەدات لەگەڵ کڕیارانی ناو بازاڕەکانی تاران کۆدەبێتەوە تا گوێ لە نیگەرانییەکانیان بگرێت.

سەرچاوە:AP

XS
SM
MD
LG