Accessibility links

شێخ خەلیفە بن زاید سەرۆکی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی کۆچی دوایی کرد


ئاژانسی هەواڵی حکومەتی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی لە لێدوانێکی کورتدا ڕایگەیاند، شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنەهیان، فەرمانڕەوای دێرینی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی ماوەی ٤٠ ڕۆژ ماتەمینی و سێ ڕۆژ ڕاگرتنی دەوامی لە ڕۆژی هەینییەوە لە سەرجەم دامودەزگا حوکمییەکان، وەزارەتەکان و کەرتی تایبەت ڕاگەیاند. هەروەها ئاڵای وڵاتەکە بۆ نیوە دادەگیرێت.

شێخ خەلیفە ماوەیەکی زۆرە دەستی لە بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەی وڵات هەڵگرتووە، لەگەڵ براکەی محەمەد بن زاید شازادەی ئەبوزەبی کە وەک فەرمانڕەوای کار دەبینرێ. هیچ ڕاگەیاندنێکی دەستبەجێ لە بارەی جێگرەوەی نیە، هەرچەندە محەمەد بن زاید لە ڕیزبەندی پێشەوەدایە بۆ ئەوەی پۆستی باڵای بۆ بمێنێتەوە.

شێخ خەلیفە کە ساڵانێکە بە دەگمەن لە وێنە فەرمییەکان یان لە بۆنە گشتییەکاندا دەبینرێت، لە ساڵی ٢٠٠٤دا جێگەی باوکی شێخ زەید دامەزرێنەری میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی گرتەوە، دوای دە ساڵ تووشی جەڵتەی مێشک بوو، لەو کاتەوە تا ڕادەیەکی زۆر لە چاوی خەڵک دوورکەوتەوە.

بەرزترین تاوەری جیهان لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی کە بورجی خەلیفەیە بە ناوی فەرمانڕەوای کۆچکردووەوە ناونراوە، لە کاتێکدا میرنشینەکەی دەوڵەمەندە بە نەوت و یارمەتی دوبەی داوە لە کاتی قەیرانی داراییدا.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG