Accessibility links

دادگای باڵای تورکیا سزای زیندانی کەسایەتییەکی ئۆپزسیۆن پەسەند دەکات


دادگای باڵای پێداچوونەوەی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە سزای زیندانی بۆ سەرۆکی لقی ئەستەنبوڵی پارتێکی سەرەکی ئۆپزسیۆن پەسەند کرد. بەرپرسێکی پارتەکە هەواڵەکەی بۆ ئاژانسی AFP پشتڕاستکردەوە.

جانان کەفتانجیئۆغڵو، تەمەن 50 ساڵی پارتی گەلی کۆماری سیکولار کە بە جەهەپە ناسراوە، ڕووبەڕووی سزای زیندانی نزیکەی 10 بووەتەوە بە تۆمەتی کۆمێڵک شتی کە بریتیشە لە " پروپاگەندەکردن بۆ تیرۆرسم" و سوکایەتیکردن بە سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

زۆربەی تۆمەتەکانیش بەهۆی پۆستەکانی تویتەری بووە لە نێوان ساڵەکانی 2012 بۆ 2017. دادگای باڵا ڕۆژی پێنجشەممە سێ دۆسێی سزاکانی پەسەندکرد کە تێرمی زیندانیەکەی چوار ساڵ و 11 مانگ و 20 ڕۆژە. هەتا ئێستا ڕوون نییە ئایا کەفتانجیئۆغڵو دەستبەجێ زیندانی دەکرێت یان نا.

سەرۆکی جەهەپە کەمال کلیچدارئۆغڵو داوای لە یاسادانەرانی کرد بەرەو بنکەی ئەستەنبوڵی پارتەکە بەڕێبکەون. ئەو لە تویتێکدا گوتی " هەموو یاسادانەرانی پارتەکەمان، دەستبەجێ بەڕێبکەون بۆ بنکەی پارتەکەمان لە ئەستەنبوڵ."

کەفانجیئۆغڵو کە خۆی پیشەی پزیشکە، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لەوەی ئەکرەم ئیمامۆغڵو ی جەهەپە لە ساڵی 2019 بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو سەرکەوت بۆ شارەوانی ئەستەنبوڵ، ئەمەش یەکەم جار بوو پارتەکەی ئەردۆغان لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا شارەوانی شارێکی وەها گەورە لەدەست بدات.

XS
SM
MD
LG