Accessibility links

کاربەدەستێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا دەڵێت تاڵیبان گوێ بە خواستی خەڵکی ئەفغانستان نادات


People wait to receive bread in Kabul
People wait to receive bread in Kabul

کاربەدەستیکی باڵای یەکێتی ئەوروپا ڕادەگەیەنێت داخستنی دەرفەتی خوێندن بە ڕووی کچان لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە ئەوە نیشان دەدات کەئەم ڕێکخراوە توندڕەوە ئیسلامییە گوێلە خواستی خەڵکی ئەفغانستان ناگرێت و کۆسپێکی گەورەیە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دان بەم ڕژێمە نوێیەدا بنێن.

لە مانگی سێ دەسەڵاتدارانی تاڵیبان فەرمانیان دەرکرد هەموو خوێندنگاکانی ناوەندی کچان دابخرێن، تەنها چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی بۆ یەکەم جار لە دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر وڵاتەکەدا گرتەوە، کرانەوە.

ئەم بڕیارەی کە لەلایەن ڕێبەری باڵای وڵاتەکە و ڕێبەری ڕێکخراوەکە هەبەتوڵا ئاخوندزادەوە دەرکرا، تووڕەیییەکی بەرفراوانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دروست کردووە.

وڵاتانی ڕۆژئاوا پەیمانی یارمەتیان داوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە مرۆییە ترسناکەکەی ئەفغانستان بەڵام بە مەرجی ئەوەی کە تاڵیبان ڕێزبگرێت لە مافەکانی مرۆڤ، بە تایبەتی مافەکانی ژنان بۆ کارکردن و خوێندن.

بەڵام نوێنەری تایبەتی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەفغانستان تۆماس نیکلاسن بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاندووەکە داخستنی خوێندنگاکانی کچان لەلایەن تاڵیبانەوە " هەندێک گومانی لەلا دروستکردووین سەبارەت بەوەی کە چەندێک متمانە دەکرێت بە بەڵێنەکانیان، چەندێک متمانەپێکراودەبن وەکو هاوبەشێک." ئەو گوتیشی " وا دەردەکەوێت کە حکومەت هێچ گوێی لە خەڵک نییە." ڕایشیگەیاند ژنان دەیانەوێت کاربکەن، بخوێنن، دەستیان بە بنکە تەندروستییەکان ڕابگات "نەک ئەوەی پێیان بگوترێت چی لەبەربکەن."

تاڵیبان بەبەردەوامی جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە خوێندنگە ناوەندییەکان بۆ کچان دەکەنەوە، بەڵام ڕۆژی 23ی مانگی 3 داوای داخستنیان کرد دوای ئەوەی دەیان هەزار کچی نەوجەوان ئامادەبوون بگەڕێنەوە پۆلەکانیان. هەتا ئێستاش هیچ خشتەیەکی نوێیان ڕانەگەیاندووە لەسەر ئەوەی کەی خوێندنگاکان دەکرێنەوە.

نیکلاسەن لە کاتی کۆتاییهاتن بە گەشتە پێنج ڕۆژییەکەی بۆ ئەفغانسان ڕایگەیاند "ئەگەر قوتابخانەکان لە دەمێکی نزیکدا بۆ هەموو ئاستەکان لە سەرانسەری وڵات بۆ کوڕان و کچان بکرێنەوە، دەشێت هەنگاوێکی ئەرێنی بێت هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ بەرەوپێشچوون."


XS
SM
MD
LG