Accessibility links

ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن قوڵتر دەبنەوە


لەگەڵ نزیک بوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، نەک هەر ئاسۆیەک لە ئارادا نییە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، بەڵکو هەریەکەیان پێداگری لەسەر خواستەکانی خۆی دەکاتەوە و بەوەش هەتا دێت ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردن دورتر دەکەوێتەوە.

ڕزگار حاجی
ڕزگار حاجی

ڕزگار حاجی بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند "یەکێتی مەرجی هەیە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، هەروەها دروستکردنی تۆماری دانگدەرانی تایبەت بە کۆتاکان لە مەرجە سەرەکییەکانی بەشداریکردنیانە لە هەڵبژاردندا.

خەسرەو گۆران
خەسرەو گۆران

لەلایەکی ترەوە خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت هیچ لایەنێک بۆی نییە تاک لایەنە بڕیار لەسەر ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بدات و تەحەکوم بە هەڵبژاردنەکانەوە بکات.

لەسەر پرسی کۆتایی پێکهاتەکانیش بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت" پسپۆڕێکی بواری هەڵبژاردن پێی وایە، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێویستییەکی لە پێشینەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد."

ئارام جەمال
ئارام جەمال

ئارام جەمال لە پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن دەڵێت نیەتی باش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەوەیە پێش هەموو شتێک یاسای هەڵبژاردن نەک هەر هەمواربکرێتەوە بەڵکو بە یاسایەکی نوێوە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان ئەنجام بدرێت.

ئەو پسپۆڕەی هەڵبژاردن پێی وایە، هەڵبژاردن لەم دۆخە پڕ لە کێشە و قەیرانە و بەو سایکۆلۆژیەتە توڕە و پڕ لە بەد گومانیەی یەکێتی و پارتی بەرامبەر یەکتری هەیانە، نەک هەر ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات بەڵکو ئەگەری زۆرە هەرێمی کوردستان بەرەو لێکترازان و قەیرانی قوڵتر ئاڕاستە بکات. کار وەها بڕوات دۆخەکە بە پاشەکشەی پرۆسەی دیموکراسی و بە پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیان لە بەشداری سیاسی تەواو دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:13 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG