Accessibility links

شارەزایان: بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا بەتریقی جۆری ئیمپراتۆر مەترسی نەمانیان لەسەرە


شارەزایەک لە پەیمانگای ئەنتراکتیکا لە ئەرجەنتین IAA ئاگاهیدا لەوەی بەتریقی جۆری ئیمپراتۆر لە ناوچەی تەندرای بەستەڵەک لە کیشوەری جەمسەری باشوور کە لە دەریا و ئاوە ساردەکاندا دەژین بەهۆی گۆڕانکاری کەش و هەواوە لە 30 بۆ 40 ساڵی داهاتوودا مەترسی نەمانیان لێ دەکرێت.

جۆری ئیمپراتۆر کە گەورەترین بەتریقە لە جیهاندا و یەکێکە لەو 2 جۆرەی بەتریق کە لەو ناوچە ساردەکاندا دەژین و لە وەرزی زستان لە ئەنتریاکتیکا بەچکەیان دەبێت، پێویستی بە بەستەڵەکی پتەوەی دەریایی هەیە لە مانگی 12دا تا بەچکەکانیان لە هێلانەدا دابنێن.

ئەگەر دەریا بیبەستێت یاخود پێشوەخت بەستەڵەک بتوێتەوە، ئەوا ئەو جۆرە بەتریقە ناتوانرێت سوڕی زاوزێ تەواو بکات.

زانای زیندەوەر مارسێلا لیبرتیلی لە IAA توێژینەوەی لەسەر 15 هەزار باڵندەی بەتریق لە 2 جێگای گردبوونەوەیاندا لە کیشورەی جەمسەری باکوور کردوە گوتی "ئەگەر ئاو بگاتە هێلانەی ئەو بەتریقانەی تازە لە دایک بوون، کە هێشتا بۆ مەلەکردن ئامادە نین و پەڕیان بۆ بەرگریان ئاو و هەوای سارد نیە، ئەوا ل ەسەرمادا یاخود بە ژێر ئاوکەوتن دەمرن."

کە ئەمەش لە کۆلۆنی کەنداوی هالی لە دەریای ویدڵدا ڕوویدا، کە دووهەم گەورە کۆلۆنی بەتریقی جۆری ئیمپراتۆرە، بەچکەکان لە ماوەی 3 ساڵدا هەموویان مردوون.

هەموو ساڵیک لە مانگی 8دا لە ناوەڕاستی وەزی زستاندا لە بەشی باشووری زەوی، لیبرتیلی و زاناکانی کە لە بنکەی مارامبێۆی ئەرجەنتینەوە لە کیشورەی جەمسەری باشوور ڕۆژانە لەو سەرمای بەستەڵەکەدا کە دەگاتە -40ی سەدی بە ماتۆری سەربەفر 65 کیلۆمەتر دەبڕن بۆ گەیشتن بە نزیکترین کۆلۆنی بەتریقی ئیمپراتۆر.

بە گەیشتنیان بۆ ئەوی، دەستبەجێ پێوانەی کێش و دەرێژی باڵای ژمارەیەک بەچکە دەکەن و ئاماری جوگرافیان لەسەر کۆدەکەنەوە، نمونەی خوێنیان وەردەگرن، هەروەها شیکاری بۆ هەوای ناوچەکە دەکەن.

لە دەرنجامی ئەو زانیاریانەی زاناکان کۆیانکردۆتەوە دەردەخات داهاتووی ئەو جۆرە زیندەوەرانە باش نیە، ئەگەر هۆکاری گۆڕانکاری کەش و هەوا کەم نەکرێتەوە.

لیبرتیلی گوتی "پێشبینیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کۆلۆنیەکانی دەکەوێتە نێوان هیڵی پانی 60 و 70 پلە لە دەیان ساڵی داهاتوودا 30 بۆ 40 ساڵیکە نامێنن. تایبەتمەندی بێوێنەی بەتریقی ئیمپراتۆر بەراورد بە جۆرەکانی کە دوور و درێژترین سووڕی زاوزێی هەیە. دوای لە دایک بوونی بە چکەکە، یەکێک لە دایک و باوکەکە بەردەوام دەبێت لە هەڵگرتنی لە نێوان هەردوو قاچیدا بۆ گەرمکردنەوەی تا پەری زۆر دەردەکات و پشت بەخۆی دەبەستێت.

لیبرتیلی گوتیشی نەمانی بەتریقی جۆری ئیمپراتۆر لەوانەیە کاریگەری گەورەی لەسەر هەموو کیشوەری جەمسەری باشوور هەبێت، ژینگەیەکی سەختە، جۆری خۆراک تێیدا کەمترە لە ژمارەی گیاندارەکان.

لە سەرەتای مانگی 4دا ڕێکخراوی چاودێری کەش و هەوا ئاگاهیدا لە بەرزبوونەوەی زۆری پلەی گەرما، هاوکاتی باران بارین، لە کاتێکدا پێشتر ڕووی نەداوە هەروەها توانەوەی بەستەڵەکی کیشوەری جەمسەری باشوور، ئەمەش ئاراستەیەکە نیگەرانی دەردەخات. هەروەها لیبرتیلی گوتی "بەلانی کەمەوە لەوەتای پلێتە بەستەڵەکەکان لە ئەنتریاکتکا لە ساڵی 1999ـەوە نەماوە.

لەلایەکی‌ ترەوە سەرهەڵدانی تۆرستی و ڕاوە ماسی لە کیشورەی جەمسەری باشور بۆتە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر داهاتوی جۆری ئیمپراتۆر لە ڕێگای کاریگەری لەسەر گیانداری کریڵ کە سەرچاوەی سەرەکی خۆراکی باڵندەی بەتریق و جۆرەکانی‌دیکەیە.

لیبرتیلی گوتی "زۆر کەڕەت بەلەمەکانی تۆرستی کاریگەری نەرێنی جیاواز لەسەر کیشوەری جەمسەری باشور دەبێت وەک کاریگەریەکانی ڕاوە ماسی، گرنگ ئەوەیە کۆنترۆڵی زیاتر هەبێت و بیر لەداهاتوو بکەینەوە".

بە بەردبووی خشۆکی گەورەی ناو دەریا لە بەرزایەکانی چیاکانی ئەلپ لە سویسرا دەدۆزرێتەوە

بۆ چەند ساڵیکە زاناکان هەندیک بەبەردبووی خشۆکی گەورەی دێرینیان لەسەر لووتکەی چیاکان لە سویسرا دۆزیوەتەوە. دەرئەنجامەکان گەشتۆتە ئەوەی توێژینەوەکان تاڕادەیەک سەرسوڕهینەر بوون.

بە بەردبووەکان لە جۆری ئاکثێۆسۆرە، گیانداریکی زۆر گەورە بووە لە ئاودا ژیاوە. بەڵام بە بەردبووەکان لە بەرزایی سەدان مەتر لە ئاسی دەریاوە دۆزراونەتەوە.

کۆڤاری زانستی بەبەردووە بڕبڕەدارەکان بڵاویکردەوە ئێسکەکان پەراسو و بڕبرەی پشتی دوو ئەکثێۆسۆرە، یەکێک لە ئێسقانەکان درێژی 21 مەترە و ئەوی‌دیکە 15 مەتر.

شارەزا مارتن ساندەر لە زانکۆی بۆن و سەرپەرشتیاری توێژینوەکە ووتی دانێک لە ئەکثێۆسۆرێکی‌کە دۆزراوەتەوە بە گرنگ دادەنرێت.

گوتی "دانەکە جێگای سەرسوڕمانە، پانتایەکەی لە بنکەدا 6 سانتیمەترە و درێژیەکەی 15 سانتیمەترە.

توێژینەوەکە دەڵێت دەرکەوتووە تەمەنی بە بەردبووەکان نزیکەی 205 ملێۆن ساڵە، مێژووی بۆ کۆتایی سەردەمی تریاسیک دەگەڕێتەوە.

دانەکە لە چیایەک بووە لە نزیک شاری دافۆس لە سویسرا. دەردەخات گیاندارەکە ڕاوچیەکی بەتوانا بووە لە کوشتنی گیانداری کەی گەورە و خواردنیان.

ئەکثێۆسۆر گەورەترین خشۆک بوە لە دەریاکاندا ژیاوە، جەستەیان گەورەبوە سەریان بچووک.

یونسێف: جەنگی ئۆکرانیا کاریگەری دەروونی خراپی لەسەر منداڵان هەیە

ڕێکخراوی منداڵان سەر بە نەتەوەیکگرتوەکان یونسێف دەڵێت جەنگی ئۆکرانیا کاریگەری کاولکاری لەسەر منداڵان هەیە، دەیان هەزار پێویستیان بە چاودێری دەروونی و کۆمەڵایەتی هەیە.

بۆ زیاتر لە 2 مانگە ملیۆنان منداڵ لە ئۆکرانیا لە ژێر بۆمبارانی بەردەوامدا و کەمی خۆراک و نەچوون بۆ خوێندنگا و نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرەکیەکاندا دەژین.

یونسێف دەڵێت ئەم کاریگەریە دەرونیە قەیرانی پارێزگاری لە منداڵ دروست کردووە و کاریگەرییەکانی نائاسایین.

ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان رایانگەیاند زیاتر لە 6800 قوربانی سڤیڵ هەیە، لەوانە زیاتر لە 3300 کوژراون. نزیکەی 7.7 ملیۆن کەس لەناو ئۆکرانیادا ئاوارە بوون، زیاتر لە 5.7 ملیۆنیش پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووە، لەوانە نزیکەی 3/1 ی کۆی منداڵانی هەموو ئۆکرانیا.

بەر لە داگیرکاری ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا لە 24 مانگی 2دا زیاتر لە 90 هەزار منداڵ لە دامەزراوەی تایبەتی چاودێری بە منداڵ و خوێندنگا و جێگای جیاوازدا دەژیان، نزیکەی نیوەیان منداڵی کەم ئەندامبوون.

ئارۆن گینبیرگ ڕاوێژکاری یونسیف بۆ پاراستنی منداڵ لە ناوچەی ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیا لە شاری لڤیڤەوە گوتی "لەوەتای بەرپابوونی جەنگ، زیاتر لە 140 هەزار منداڵ و ئەوانەی لە بواری خزمەتگوزاری منداڵانداندا کاردەکەن یارمەتی تەندروستی و دەروونی و کۆمەڵایەتیان وەرگرتووە"." گووتیشی یونسێف لە ئێستادا زیاتر لە 56 یەکەی گەڕۆکی هەیە لە سەرانسەری وڵاتدا کاردەکات، لەوانە لە ڕۆژهەڵات کە شەڕ تێیدا چڕە.

هەروەها گوتی "توانراوە یارمەتی بە 7 هەزار ژن و منداڵ بگەیەنرێت لە رێگای خزمەتگوزاری و دوورخستنەوەیان لە توندوتیژی و مەترسی، لەوانە ئەو توندوتیژیەی لە کۆمەلگادا هەیە، لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتدا.

گوتیشی بەڵام ئەمە بەس نیە، سەرباری ئەوەی ئێمە بە ئەوپەڕی توانا و خێراییەوە کاردەکەین، لەو بڕوایەدام دەبێت ئامادەبین بۆ خزمەتگوزاری زیاتر تایبەت بە منداڵانی لە توندوتیژی جەستە و سێکسی ڕزگاریان بووە.

گرینبرگ ئاماژەی بەوەشدا کە منداڵانی کەم ئەندام بەشێوەیەکی جیاواز گرفتیان لەم جەنگەدا هەبووە و دەبێت پشتیوانی خیرا بکرێن. گوتیشی حکومەت و یونسێف و هاوبەشەکانی ئاستی خزمەتگوزاریەکان فراونتر دەکەن بۆ ئەو منداڵانەی بێ توانا و لاوازن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:21 0:00

XS
SM
MD
LG