Accessibility links

مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە هۆشداری ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەدەن


T
T

لەبەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان بۆماوەی زیاتر لە 2 مانگ بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردو ڕایانگەیاند ئەوەی لە ئێستادا دەگوزرێت پەیوەندار نیە بە دواکەوتنی مووچەوە بەڵکو پرۆسەیەکە بۆ لە مرۆڤ خستن و شکاندنی کەرامەتی مرۆڤی کورد و ساردکردنەوە و لەکارخستنی ئەکادیمیستانە، تا مووچەی مانگی 3 و 4 مان پێنەدرێت ناچینەوە هۆڵەکانی خوێندن.

هۆشمەند عەتا ووتەبێژی گردبوونەوەکە ڕایگەیاند " لەگەڵ ئەوەی داهاتی نەوت بەرز بووەتەوە و و دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستانیش باش بووەو پشتگیری دارایی حکومەتی عێراق هەیەکەچی مووچەکانمان هەر لەکاتی خۆیاندا دابەش ناکرێن ، داوادەکەین مووچەی مانگی 3 و4 مان تا ناوەڕاستی مانگی چوار پێبدرێت".

د. ئاکۆ محمد مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بەدەنگی ئەمریکای ڕایگەیاند " مووچە مافی کارمەند و مامۆستا خۆیەتی ئێستا مانگی پێنجە مووچەی مانگی 3 نەدراوە ، کارمەند هەیە پارەی پێ نیە بێت بۆ دەوام ، ئەمەشپرزی ئیداریە و پێویستە حکومەتی هەرێم مافەکانمان لە پێناو ئەرکەکانمان پێ بدرێت تا بەدەرونێکی هێمنەوە بچینە هۆڵەکانی خوێندنەوە".

سومیە خالید مۆستا زانکۆ لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت " دواکەوتنی مووچە کاریگەری گەورەی لەسەر ژیانمان هەیە و ئێستا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنمان کردووە و گەر حکومەت بەدەمانەوە نەیەت تاقیکردنەوەکانیش ڕادەگرین ".

لەکاتێکدا ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دەوامی ڕەسمی دامەزراوەکانی حکومەت بوو پاش پشووی جەژن، بەڵام بەشێک لە فەرمانبەران وەک خۆیان ووتیان لە مانگی 5 دا چاوەڕێی مووچەکانی مانگی سێن و تا ئێستا وەریان گرتووە ، بەشێکی دیکەش لە فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانەی کە وەریان نەگرتووەە لە شوێنە جیاجیاکان بایکۆتی دەوامی ڕەسمیان کرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:25 0:00

XS
SM
MD
LG