Accessibility links

جیل بایدن چاوی بە پەنابەران و خۆبەخشانی ئۆکرانیا دەکەوێت لە سلۆڤاکیا


خانمی یەکەمی ئەمەریکا جیل بایدن ڕۆژی یەکشەممە لە ڕۆژهەڵاتی سلۆڤاکیا چاوی بە پەنابەرانی ئۆکرانی کەوت کە دوایین ڕۆژی گەشتەکەی لە ڕۆمانیا و سلۆڤاکیا بوو بۆ سەردانی کارمەندانی لەشکری ئەمەریکا کە لەو ناوەن ، و هەروەها ژنان و مندالانی ئەوانەی لە جەنگ لە ئۆکرانیا هەڵاتوون.

جیل بایدن قسەی لەگەڵ خێزانی پەنابەران و خۆبەخشەکان و کارمەندانی دەسەڵاتی خۆجێی کرد لە سەنتەرێکی پەنابەران لە شاری کۆسیسی لە ڕۆژهەڵات سلۆڤاکیا، کە یەکێکە لە خاڵە سەرەکیەکانی گواستنەوە بۆ زیاتر لە 400 هەزار پەنابەری ئۆکرانی کە لە 24ی مانگی دووەوە لەوەتای داگیرکردنی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا هەڵاتوون.

سەنگی گەشتەکەی خانمی یەکەمی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە، کە ڕۆژی جیهانی دایکە، سەردانی ئاوارەکانی ئۆکرانی بوو ئەوانەی پەنایان بۆ سنووری سلۆڤاکیا بردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت 5.8 ملیۆن کەس لەکۆی گشتیدا لەئۆکراینا هەڵهاتوون لەو کاتەوەی ڕووسیا دەستیکردووە بەوەی کە وەک "ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت" ناوی ناوە.

جیل بایدن دووەم گەشتی دەرەوەی خۆی تەرخانکردووە بۆ سەردانکردنی ڕۆمانیا و سلۆڤاکیا و لە نزیکەوە بڕوانێتە قەیرانی ئاوارەکانی ئۆکرانیا.

ڕۆمانیا و سلۆڤاکیا هاوپەیمانەکانی ناتۆ هاوپەیوەندن بە سنووری ئۆکرانیاوە و هەر دوابەدوای هێرشە داگیرکارییەکانی ڕوسیا بۆ ئۆکرانیا لە کۆتایی مانگی 2 دا تا ئەم سەروەختە چەند ملیۆنێک ژن و منداڵ گەیشتونەتە سنورەکانی ئەو وڵاتانەوە و بووەتەهۆی بەرپابوونی گەورەترین قەیرانی پەنابەران لە ئەوروپا لەوەتەی جەنگی جیهانی دووەمەوە.

هاوکات بەپێی سەر ژمێرییەکانی حکومەتی ئەو وڵاتانە زیاتر لە 850,000 ئۆکرانی هەر لە سەروەختی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیاوە چوونەتە ناو خاکی ڕۆمانیاوە لە کاتێکدا نزیکەی 400,000 پەنابەر پەڕیونەتەوە بۆ سلۆڤاکیا.

XS
SM
MD
LG