Accessibility links

سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا گەیشتە ئۆکرانیا


بەرپرسێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە تویتەر گوتی سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا بایربێل باس ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی جەنگی دووەمی جیهانی، و هەروەها بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا.

ئینریکۆ بریسا، سەرۆکی پرۆتۆکۆلی بوندێستاگ، لە تویتەردا گوتی بایربێل باس بە شەمەندەفەرێک گەیشتۆتە کیێڤ، و سەرەتا چاوی بە سەرۆک وەزیرانی دێنینس شمیاڵ کەوتبوو، لە پاشاندا لەگەڵ سەرۆک ڤلادیمێر زێلێنسکی و چەند بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیا کۆبۆوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG