Accessibility links

خانمی یەکەمی ئەمەریکا بۆ ڕۆژی جیهانی دایک سەردانی پەنابەرەکانی ئۆکرانیا لە ئەوروپا دەکات


جیل بایدن خانمی یەکەمی ئەمەریکا لە گوتارێکدا لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا گوتی ماوەی چەند هەفتەیەکە زۆرنیگەرانە بەهۆی ئەو هەواڵانەی ئۆکرانیاوە هەر لە بۆردومانکردنەوە تا تەقینەوە و دیمەنەکانی "ئەو دایک و باوکانەی بەدیار جەستەی خامۆشی منداڵەکانیان لەسەر شەقامەکان دەگریان."

جیل بایدن دووەم گەشتی دەرەوەی خۆی تەرخانکردووە بۆ سەردانکردنی ڕۆمانیا و سلۆڤاکیا و لە نزیکەوە بڕوانێتە قەیرانی ئاوارەکانی ئۆکرانیا و لەوێ لە گوندێکی بچوکی سلۆڤاکیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا دیداری رۆژی جیهانی دایک بەسەرببات.

دوای گەشتێکی شەوانە لە واشنتۆنەوە جیل بایدن گەیشتە بنکەی هێزی ئاسمانی میخائیل کۆگالێنسینۆ لە ڕۆمانیا لە نزیک دەریای ڕەش، بۆئەوەی رۆژی هەینی لەکاتێکی گونجاودا ئێوارە خوانێک رێکبخەن لەگەڵ ئەندامانی لەشکری ئەمریکادا کە لەوێ جێگیرکراون، هەندێک لەو چەند هەزار سەربازەی ئەمریکا کە لەلایەن سەرۆک جۆ بایدنەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بڵاوەیان پێکراوە ڕەوانەی بنکەکە کراون کە نزیکەی 60 میل واتە (100 کیلۆمەتر) دوورە لە سنووری ڕۆمانیا هاوپەیوەند بە ئۆکرانیاوە.

جیل بایدن بە پەیامنێرەکانی ڕاگەیاند کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە گەشت دەکەن و هەروەها وتیشی "بۆ من و سەرۆک زۆر گرنگە کە خەڵکی ئۆکرانیا ئەوە دەزانن کە ئێمە پشتیوانیانین." ئەو هەر لەم هەفتەیەدا وتی کە ئەو دەیەوێت پەنابەرەکان بزانن کە "خۆڕاگرییان ئیلهامم پێ دەدات".

ڕۆمانیا و سلۆڤاکیا هاوپەیمانەکانی ناتۆ هاوپەیوەندن بە سنووری ئۆکرانیاوە و هەر دوابەدوای هێرشە داگیرکارییەکانی ڕوسیا بۆ ئۆکرانیا لە کۆتایی مانگی 2 دا تا ئەم سەروەختە چەند ملیۆنێک ژن و منداڵ گەیشتونەتە سنورەکانی ئەو وڵاتانەوە و بووەتەهۆی بەرپابوونی گەورەترین قەیرانی پەنابەران لە ئەوروپا لەوەتەی جەنگی جیهانی دووەمەوە.

هەروەها جیل بایدن بۆماوەی چوار ڕۆژ لە ئەوروپا دەمینێتەوە بۆ تیشک خستنە سەر ئەو پرسانەی کە پەیوەندی بە ئەمەریکاوە هەیە، وەک پشتگیریکردنی ئەندامانی خزمەتگوزاری لەشکری ئەمریکا، پەروەردە و خۆشگوزاری بۆ منداڵان.

سەنگی گەشتەکەی خانمی یەکەمی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممەیە واتە ڕۆژی جیهانی دایکە – لە کاتێکدا دیدار لەگەڵ دایکێکی ئاوارەی ئۆکرانی دەکات کە خاوەنی سێ منداڵە کە پەنایان بردووە بۆ سنووری سلۆڤاکیا.

بەپێی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی 6 ملیۆن ئۆکرانی کە زۆربەیان ژن و منداڵن هەر لە سەروەختی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیاوە لە وڵاتەکەیان هەڵهاتوون و زۆرێک لەوانە لە وڵاتانی دراوسێی وەکو ڕۆمانیا و سلۆڤاکیا گیرساونەتەوە یان ڕۆیشتوون بەرەو شوێنێکانی دیکەی ئەوروپا بۆ ئەوەی خۆیان رزگار بکەن و دووبارە ژیانیان بونیادبنێنەوە.

هاوکات بەپێی سەر ژمێرییەکانی حکومەتی ئەو وڵاتانە زیاتر لە 850,000 ئۆکرانی هەر لە سەروەختی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیاوە چوونەتە ناو خاکی ڕۆمانیاوە لە کاتێکدا نزیکەی 400,000 پەنابەر پەڕیونەتەوە بۆ سلۆڤاکیا.

XS
SM
MD
LG