Accessibility links

فۆتۆگرافەری هۆڵەندی ئێدی ڤان: لەم شەڕەی ئۆکرانیادا زیاتر لە سەردەمی داعش ڕۆژنامەوانان بە ئامانج گیراون


شەڕی چەند مانگەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و تا دێت شەڕ و کوشتار گەرمترە، بە ملیۆنان لە ئۆکرانیەکان ماڵ و حاڵی خۆیان لە تاو بۆردومان و هێرشە داگیرکاریەکەی رووسیا جێ هێشتووە. تاوەکو ئێستاش بە هەزاران کوژراو و بریندار لە رڕزەکانی هاوڵاتیانی ئۆکرانی سیڤڵ و ریزەکانی سوپای ئۆکرانیا و رووسیا کەوتووەتەوە.

لەم جەنگەی کە لە ناو جەرگەی ئەوروپا بەڕێوەیە، ژیانی میدیاکارانیش کە لە گۆڕەپانەکانی شەڕ روماڵ دەکەن لە مەترسیدایەو تا ئێستاش بە دەیان رۆژنامەوان کوژراون.

لەم بەرنامەیەی هەلەو واشنتندا میوانداری فۆتۆگرافەرێکی هۆڵەندی ئێدی ڤانمان کردووە کە لەناو شەڕەکاندا وەکو فریلانسەرێک کاردەکات و ڕۆژانە لە ئۆکرانیایە. بەردەوامە لە دۆکیمێنت کردنی ئەو شەرە. هەر چەندە وەک باسی دەکات رۆژنامەنوسەکانیش وەکو سەربازەکان ژیانیان لە مەترسیدایە. دەشڵێت"ئەگەر ئەوان چەکیان پێیە و بەرگری لە خۆیان دەکەن، ئەوا فۆتۆگرافەرەکان تەنها چاوی کامێراکانیان شک دەبەن."

ئێدی ڤان فۆتۆگرافەری شەڕ و ململانێکانە شەڕی چیچان و عێراق و سوریای ڕوماڵ کردووە و ئێستاش لە ئۆکرانیایە.

خاوەنی چەندین خەڵاتی فۆتۆگرافیە و هێشتا وێنەکانی بە ڕەش و سپی دەگرێت، وەک سیفەتی ناسەرەوەی ئەم فۆتۆگرافەرە کە زیاتر لە 25 ساڵە ئەوە پیشەکەیەتی.

بە ڕای ئێدی، لەم شەڕەی ئۆکرانیادا ژیانی میدیاکاران بە گشتی لە ئەوپەڕی مەترسیدایە، لاشی وایە ئەو دۆخەی ئۆکرانیا بۆ کوشتنی رۆژنامەنوسان لە سەردەمی داعش مەترسیدار ترە، لەو بارەیەوە دەڵێت " ئەزانی لە سەردەمی داعش مەترسیدار ترە، یەحیا ئێرە زۆر جیاوازتر ە لبە بەراورد بە روماڵکردن لە عێراق، لەوێ خەڵک دژی یەکتر بوون، شەڕ و کێشەکانت بەرجەستە دەکرد و دەتزانی لایەنی دیکەی ململانێکە کێیە؟ دوژمنەکە دیار بوو. بەڵام لەم شەرە جیاوازترە، نازانی لە کوێوە و چۆن بۆردومان دەکرێیت، لە ئاسمانەوە بۆت دێت، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەندین جۆری ترەوە دۆخەکە پڕ مەترسیە، چەندین هاوەڵمان کوژران، هەر بە تەنها بۆ ئێمەی رۆژنامەوان مەترسی نیە، بەڵکوو بۆ خەڵکی ئاساییش، بە دڵنیاییەوە رۆژنامەوان بە ئامانج دەکرێت، زیاتر لەسەردەمی شەری داعش.

ئێستا بەهۆی چاودێری کردنی مۆبایلەکانمانەوە، لە لایەن رووسیاوە ، ئەوان دەزانن کە خەڵکی غەریبەین، ئیدی رۆژنامەوانە یان هەر کارێکی تر دەکات، خێرا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەگاتە ئەو شوێنە و دەبێت بە پەلە شوێن بگوازیتەوە. لە شوێنی شەرەکان دەبێت هەرچییەک کە دەریدەخات تۆ لە میدیایت دەبێت لای بەری ، زۆر مەترسیدارە."

ببینە لە ناو جەرگەی ئەو شەڕەدا هەواڵی بەپەلەت لە لایە، بەڵام ناتوانی مۆبایلەکەت بەکاربهێنیت، ئێدی وەک باس دەکات کردنەوەی مۆبایل لەو شوێنانە مەترسیدار و مەرگ هێنە، لەو بارەیەوە دەڵێت "لە شوێنی شەڕەکان دەبێت مۆبایلەکەت بە تەواوەتی بکوژێنیتەوە، لە چەند رۆژی رابردوو، لە تەقینەوەیەکدا 3 کەس کوژران و من لەوێ بووم، خەریکی فۆتۆ گرتن بووم و ئوتومبێلی فریاکەوتن گەیشت، پاش چەند چرکەیەک 3 رۆکێت لە هەمان شوێن کەوتەوە نازانم چۆن نەکوژراین، لە دوای هەر روداوێک بە ماوەیەکی کەم تەقینەوەی تر روودەدات."

لە ساڵانی دوای 2003 زۆر جار لەگەڵ ئێدیدا وەک دوو پیشەوەر لە کەرکوک و شوێنی تر روماڵی شەڕمان کردووە، بەردەوام لە هەر جێیەک بوینایە زۆر بە خێرایی کارەکانمان دەکرد و شوێنەکەمان جێ دەهێڵا. ئەڵبەتە قاعیدە لە عێڕاقیش بەردەوام پشتی بە تەقینەوەی موزدەویج دەبەست. ئیدی هاوڕای ئەو بۆچوونەیە کە ئەو تاکتیکەی ئێستای رووسیا نزیکە لەو پلانەوە، وەک دەڵێت "راست دەکەیت، قاعیدەش وای دەکرد، زۆر جار لەو شوێنەی خەڵک کۆدەبوونەوە، تەقینەوەی تر روویان دەدا، بەڵام لێرە لە ئاسمانەوە دێت و نازانیت چۆن ؟ هەندێک جار کە سەرقاڵی روماڵیت، بیرت دەکەوێتەوە کە دەبوو شوێنەکە جێبهێڵیت، بەڵام جاری وایە درەنگە و لەناو بۆردومانەکەدایت، بیرمە کە پێکەوە کارمان دەکرد لە عێڕاق زۆر زوو شوێنەکەمان جێدەهێشت، ئێرە دەبێت خێرا تر بیت.

با زۆر راستگۆبم لەگەڵتا، هەمان مەترسی هاوشێوەی سەربازێک دەکەین، هێلەکی گولە نەبڕ لەبەر دەکەم و کڵاو و هەموو کەرەستەیەکی فریا گوزاریم پێیە و ماسکی گاز و هەندێ شتی تایبەتیشم پێیە، بۆ ئەگەری شەڕی ئەتۆمی. ئەگەر هەر شتێ رووبدات، ئێمەش بەشێکین لەو خەڵکە، دۆخەکە سەختە هەرچییەک بکەیت بۆ ئەوەیە کەمێک سەلامەت بیت، هەندێک جار دەبێت بوەستیت و دوور بکەویتەوە."

شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا لە بەردەم چەند جۆرێک لە روماڵ کردندایە، هەر لایەکی شەڕەکە دنیایەک میدیایان لە تەنیشتە و وەک حکومەتەکان بیر دەکەنەوە و بەردەوام هەواڵی ناڕاست و بە مەبەستیان هەیە، ئێدی پێی وایە دەبێت لەو هەواڵە سیاسیانە خۆت بە دوور بگریت، هەرچەندە ئەوەش بە کەمو کورتی ناو دەبات، کە بە ڕێژەیەکی کەم رۆژنامەوان یان فۆتۆگرافەر لە بەرەی رووسیا، یان لەگەڵ سوپای رووسیادا هەن.

لەو بارەیەشەوە دەڵێت "زۆربەی رۆژنامەوانەکان لە بەری ئۆکرانیادان لەبەر ئەوەی رووسیا رێگە نادەن بە رۆژنامەوانانی خۆرئاوا بچنە بەری رووسیاوە، بە رێکەوت رۆژنامەوانێکی چینیم بینی لەگەڵ سوپای رووسیا. دەبێت روماڵ وەها بکەیت کە بە ئاراستەی خواستی رووسیا و میدیاکانێتی، بۆ ئێمەی خۆرئاوایی ئەوە زۆر زەحمەتە کە بزانین لە دیوی رووسیا چی دەگوزەرێت. لەو باوەڕیەدام میدیای هەردوو لایان هەموو راستیەکان ناخەنە ڕوو، هەواڵی خۆیان لە سەر رووداوەکان هەیە و هەموو ڕێکارێکی دیپلۆماتی دەگرنە بەر بۆ پەخش کردنەوەی ئەوەی خۆیان دەخوازن.

دەبێت تۆش گوێگرێکی باش بیت، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت پشت ببەستیت بەوەی کە خۆت دەیبینیت، مەگەر سەرچاوەی هەواڵەکەت پێ نیشان بدەن. من خۆم دوور گرتووە لەو گەمە سیاسیانە و بەردەوام لە ناو خەڵکم و چیرۆکەکانی ئەوان دەگوازمەوە، ئەوەش بەلامەوە لە هەموو شتێکی تر گرنگترە. سیاسیەکان بژارەی تریان هەیە بەڵام خەڵکی سیڤیڵ هیچ بژارەیەکی تریان لە بەردەمدا نییە، لە شوێنێکدان کە ناخوازن دەست بەرداری بن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:21:53 0:00

XS
SM
MD
LG