Accessibility links

راوێژکارێکی دادگای باڵا: هاووڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا دەکرێت بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە بتوانن داوای قەرەبوو لە حکومەتەکانیان بکەن 


راوێژکارێکی باڵاترین دادگای ئەوروپا رۆژی پێنجشەممە گوتی هاووڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا دەکرێت بتوانن حکومەتەکانیان بدەنە دادگا ئەگەر بێتوو پیسبوونی نایاسایی ژینگە لە وڵاتەکانیان زیانی بە تەندروستیان بگەیەنێت.

بۆچوونی راوێژکارەکە دوای زنجیرەیەک بڕیاری دادگای ئەوروپا دێت لەم چەند ساڵەی دوایدا کە دەڵێت فەرەنسا، پۆڵەندا، ئیتاڵیا و رۆمانیا "تاوانبارن" بە پیسکردنی نایاسایی ژینگە. دادگای ئەوروپا بنکەکەی لە لۆکسەمبۆرگە.

داواکای گشتی جولیان کۆکۆت دەڵێت زۆرجار ناوچە هەژارنشینەکان زیاتر مەترسی پیسبوونی ژینگەیان لەسەرە و پێویستیان بە پاراستنی یاساییە.

هەرکەسێک بیەوێت داوای قەرەبوو لە حکومەت بکاتەوە دەبێت بیسەلمێنێت کە پیسبوونی ژینگە راستەوخۆ هۆکاری ئەو زیانەبووە بەر تەندروستیان کەوتووە.

حکومەتیش رەنگە بتوانێت بەرگری لەخۆیبکات ئەگەر بێتوو بیسلەمێنێت ئەو ئاستەی پیسبوونی ژینگە هەر روویدەدا تەنانەت ئەگەر بێتوو حکومەت ڕێوشوێنی تەواوی پاکراگرتنی هەوای بگرتایەتە بەر.

پارێزەری بواری ژینگە ئێرمینا کۆتیوک دەڵێت، "ئەو پشتراستکردنەوە یاساییەی کە دەڵێت ڕێگە لەبەردەستدایە تا بەرپرسیارێتی یاسایی بخرێتە ئەستۆی دەسەڵاتداران دەستکەوێتکی گەورەیە لە هەوڵەکان بۆ[گەرەنتیکردنی] هەوای پاک و تەندروست."

ئەندامانی یەکێتی ئەروپا ناچارنین بڕیارەکانی دادگای ئەروپا جێبەجێ بکەن. تەنیا ناچارن بڕیاری دادگاکانی ناوخۆیان جێبەجێ بکەن.

ئەم بۆچوونە دوای ئەوە دێت کە دانیشتوویەکی تەمەنی 21 ساڵی پاریس داوای 21 ملیۆن یۆرۆ قەرەبوو لە حکومەتی فەرەنسا دەکات بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە کە بۆتە هۆی خراپبوونی تەندروستی و حکومەت پابەندنەبووە بەو سنوورانەی یەکێتی ئەوروپا دایناوە.

XS
SM
MD
LG