Accessibility links

پرۆژەی جیاواز بۆ دەربازبوونی عێراق لە چەقبەستوویی سیاسی دەخرێتەڕوو


Iraq Parliament

چوارچێوەی هەماهەنگی کە لایەنە شیعە ناڕازیەکانی عێراقی لەخۆگرتووە، دەستپێشخەریەکی بۆ دەرچوونی عێراق لە چەقبەستوویی سیاسی ڕاگەیاند، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت ڕەوتی سەدر بەدەستپێشخەریەکە ڕازی بێت.

دوای دەستپێشخەریەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، چاوەڕوان دەکرێت ڕەوتی سەدر و پارتی دیموکراتی کوردستانیش پرۆژەیەکی جیاواز بۆ هەمان مەبەست پێشکەش بکەن، بەڵام تائێستا ئەگەری لەیەکتری نزیکبوونەوەی لایەنە ناکۆکەکان لە ئارادا نییە.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەستپێشخەریەکەیدا، داوای لە لایەنە کوردیەکان کردووە لەسەر دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕێکبکەون و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداش ڕێبکبخرێتەوە، لەکاتێکدا هێشتا یەکێتی و پارتی لەسەر ئەو پۆستە ناکۆکن و دادگای فیدڕالی عێراقیش، بڕیاری یەکلایی کەرەوەی دژی نەوت و غازی هەرێم دەرکردووە.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش، چوارچێوەی هەماهەنگی پۆستەکەی بەمافی گەورەترین پێکهاتە ناوبردووە، نەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، جەختیشیکردووەتەوە پاشان لەنێو گەورەترین پێکهاتەدا، ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی گونجاو بکرێت.

سالار مەحمود راوێژکاری پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق پێیوایە، لایەنە عێراقیەکان لەم قۆناغەدا ناگەنە ڕێککەوتن، چونکە دابەشبوونێکی ئیقلیمی نێودەوڵەتی گەورە عێراقی گرتووەتەوە و عێراق بووەتە گۆڕەپانی ململانێ، وتی"لایەنە عێراقیەکانیش تێگەیشتنیان بۆ مەترسی دۆخەکە نیە، بۆیە لەم قۆناغەدا عێراق هەروا دەڕوات، ڕەنگە دواتر لە ژێر فشاری ڕووداوەکانی دەوروبەردا، لایەنەکان بگەنە تەوافق و ئەمەش لەبەرژەوەندی خەڵک نابێت."

دەستپێشخەریەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە تێیدا جەخت لەسەر گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ کراوەتەوە لەکاتێکدایە، بەپێی زانیاریەکانی دەنگی ئەمەریکا، موقتەدا سەدریش سەرقاڵی پێشکەشکردنی پرۆژەیەکە بۆ دەربازبوونی عێراق لە چەقبەستوویی سیاسی، بەڵام هیشتا ناوەڕۆکی پرۆژەکەی نەزانراوە.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگاداریش لەبەغداوە، بەدەنگی ئەمەریکای وت"ئاراستەی ململانێکان بۆ ئەوە دەچن سەدر ببێتە ئۆپۆزسیۆن."

لەوبارەیەوە دکتۆر مەحمود عوسمانی سیاسەتمەداری کورد، بەدووری نەزانی سەدر ببێتە ئۆپۆزسیۆن و بەدەنگی ئەمەریکای وت"ئۆپۆزسیۆنی تەندروست لەعێراق بوونی نیە، ئۆپۆزسیۆن لێرە واتە دوژمنایەتی کردنی یەکتری."

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەنگی ئەمەریکا، ڕەنگە پارتی دیموکراتی کوردستان داوای ڕاگرتنی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بەنەوت و گازی هەرێم بکات، تا ئەوکاتەی یاسای نەوت و گاز دەردەچێنرێت و ئەمەش ببێتە بەشێک لەهەوڵەکانی بۆ نزیکبوونەوە لەلایەنە عێراقیەکان.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:26 0:00

XS
SM
MD
LG