Accessibility links

ماکرۆن دەڵێت فەڕەنسا پشتیوانیە سەربازی و مرۆییەکانی بۆ ئۆکرانیا زیاد دەکات


سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕۆژی شەممە گوتی فەڕەنسا پشتیوانییە سەربازی و مرۆییەکانی خۆی بۆ ئۆکرانیا زیاد دەکات، دوای ئەوەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمر زێلێنسکی هاوتا ئۆکرانییەکەی قسەی کرد.

ماکرۆن گوتی زێلێنسکی سوپاسی فەڕەنسای کرد بۆ هەناردەکردنی یارمەتییە سەربازییە گەورەکان بۆ سەربازانی ئۆکرانیا" گوتیشی " ئەم پشتیوانییانە بەهێزتر دەکات و هاوکاری زیاری مرۆیی بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات."

وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم دواییانەدا لە هەوڵی ئەوەدان یارمەتی زیاتری سەربازی بگەیەننە ئۆکرانیا، لە کاتێکدا هێرشەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە چڕتر بوونەوە.

ڕووسیا ڕۆژی شەممە بۆردومانی چڕی خارکێڤ دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیای کرد، بەڕێوبەرایەتی سەربازی هەرێمی خارکێڤ لە ڕێگەی تێلگرامەوە بڵاویکردەوە کە بەهۆی بۆردومانەکان کەسێک کوژراوە و 5 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە لایەکی دیکەوە ئەمەریکا ناڕازیە لە بانگهێشتکردنی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمێر پوتن بۆ لوتکەی گروپی 20 لە مانگی 11دا لە ئەندۆنیسیا.

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جالینا پۆرتەر گوتی "هێشتا ئەمەریکا لەوباوەڕەدایە پرسەکان ناتوانرێت بە ئاسایی بەڕێوەبچن سەبارەت بە بەشداربوونی ڕووسیا لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی یاخود دامەزراوە نێونەتەوەییەکاندا.

XS
SM
MD
LG