Accessibility links

ڕووسیا: دەبێت مەترسییەکانی ڕوودانی جەنگی ئەتۆمی کەمترین ئەگەر بێت


ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕووسیا لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاوە کە ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە؛ دەڵێت ڕووسیا پێیوایە مەترسیەکانی هەڵگیرساندنی جەنگی ناوکی دەبێت کەمترین ئەگەری ڕوودانی هەبێت و ڕێگە لە هەر ململانێیەکی چەکداری نێوان ئەو هێزانە بگیرێت کە خاوەنی چەکی ئەتۆمین.

ڤلادیمیر یرماکۆڤ سەرۆکی بەشی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ پێویستە هەموو ئەو زلهێزانەی خاوەنی چەکی ناوەکین پابەند بن بەو لۆژیکەی کە لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا دانراون بە مەبەستی ڕێگریکردن لە جەنگی ئەتۆمی.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژئاوا نابێت مەترسییە پەرەسەندووەکانی ناکۆکی ئەتۆمی لەسەر ئۆکرانیا بەهەند وەرنەگرێت، هەرچەندە دواتر ئەمەریکا ڕایگەیاند کە لەو باوەڕەدا نیە هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ناوەکی ڕووسیا لە ئارادابێت، سەرەڕای تاوسەندنی لێدوانەکانی مۆسکۆ لەو بارەیەوە.

لە زاری یرماکۆڤەوە لە ڕۆژی شەممەوە دەوترێت زلهێزەکانی خاوەن چەکی ئەتۆمی دەبێت پابەند بن بەو لۆژیکەی کە لە بەڵگەنامەکاندا دانراون و بە هاوبەشی نوسراون.

ئەو ئاماژەی بە بەیاننامەیەکی هاوبەش کرد کە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا لەلایەن ڕووسیا، چین، بەریتانیا، ئەموریکا و فەرەنساوە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا پێنج وڵات کە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانن باس لە زیادکردنی چەکە ئەتۆمییەکان دەکات و دەڵێت دەبێت ڕێگری لە ڕوودانی جەنگی ئەتۆمی بکرێت.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG