Accessibility links

گەشتێک بە ناو جەنگ و مەرگدا: چیرۆکی ڕزگارکردنی 200 ئۆکرانی بە ڤانێکی سوور


کاتێک مانگی ڕابردوو هێزەکانی ڕووسیا گەمارۆکانی سەر شاری ماریوپولیان توندترکرد و مووشەکبارانیان دەکرد، میخایلۆ پۆریشێ شەش جار چووە ناو شارەکەوە بۆ گواستنەوە و ڕزگارکردنی هاوڵاتیان. بە ڕادەیەک کە جێی سەرسوڕمانە بە زیندووی ڕزگاری بووە سەرەڕای تێکشکاندنی ڤانە سورەکەی.

ئەو کوڕە ئۆکرانیە تەمەن 36 ساڵە کاتیخۆی یانەیەکی شەوانەی بەڕێوەدەبرد. دەڵێت توانیویەتی لەڕێی شەش گەشتی مەترسیدارەوە زیاتر لە 200 کەس رزگاربکات و ئەوانی دیکەش هاتونەتە پاڵ ئەو بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ شارەکەی.

ڕووسیا لە هەفتەی ڕابردوودا ڕایگەیاند کۆنترۆڵی ئەو شارە وێرانبووە ستراتیژیەی کردووە. ماریوپول بەهۆی ئەو جەنگەوە دووچاری سەخترین هێرشەکان بۆوە. هەرچەندە هێشتا سەدان سەربازی ئۆکرانیا لە ژێرزەمین و پەناگەکانی کارگەکانی ئاسن و پۆڵادا ماونەتەوە. ئۆکرانیا دەڵێت نزیکەی 100,000 هاوڵاتی مەدەنی لەو شارەدا گیریان خواردووە.

بە تایبەتی ئەو گەشتانە ڕێکدەخران، بۆ نمونە گەشتەکانی بوریشێ کە بوو بووە شادەماری ژیانی ئەو هاوڵاتیانەی کە برسێتی و تونیەێتی تەنگی پێهەڵچنی بوون و چەندین جار هەوڵی دروستکردنی ڕێڕەوی مرۆیی بۆ ڕزگارکردنی ئەو خەڵکە شکستیان هێنابوو.

بوریشێ گوتیشی "کاتێک یەکەمجار چووم بۆ ئەوێ (لە 8 ی مانگی 3 دا) بوو، شارەکە وەک ئەوە وابوو نقومبووبێت لە چڕی دووکەڵ و ئاگردا. دوایەمین جار کە چووم تەنها خۆڵەمێش بوو، دیواری بیناکان وەک خەڵوز ڕەشبوو بوون."

پوریشێ ڤیدیۆی گەشتەکانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکردەوە و زیاتر سەرنجی جیهانی بۆ شارەکە ڕاکێشا. لەبەرئەوەی مۆبایل لەوێ کار ناکات بەهۆی ڕووخانی تاوەرەکانەوە، زانیاریەکان کەمتر بڵاودەبنەوە.

ئەو گوتیشی ڤانەکەی هاوڕێکانی بۆیان کڕیبوو بۆ ئەوەی خەڵکی پێ رزگار بکات. جامەکانی ئۆتۆمبیلەکە لە سێ لاوە و دەرگایەکی تەنیشتی بەهۆی هێرشێکەوە بەتەواوەتی شکان. بەڵام "سوپاس بۆ خوا کەس لە ناو ڤانەکەدا نەبوو."

دوابەدوای هەر گەشتێک هەڵئەسان بە چاککردنەوەی ڤانەکە.

ئەو گوتیشی "ڤانەکە دووچاری بۆردومان و موشەکی هاوەنی بەرکەوتووە و تەقەمان لێکراوە، لە ڕاستیدا جێ شوێنی چەندین لێدراوی ئەو جەنگەی پێوەیە."

ئاماژەشی بەوەدا کە ماوەی هەشت کاتژمێری دەخایاند تەنها بۆئەوەی لەو ناوچانەی کە ڕووسەکان داگیریان کردبوو بڕۆین بۆ ماریوپۆل. دەبوایە بازگە سەربازییەکانمان تێپەڕاندایە و خۆمان دوورخستایەتەوە لە زەلکاوی قوڕ و تەرمەکانی ناو شارەکە و لە ڕاستیدا بەردەوام لە مینە چێنراوەکانیش دەترسایین.

ئاماژەشی بەوەدا کاتێک خۆی دەکرد بە ناو شارەکەدا هەوڵی دەدا سەیری ئەو تەرمانە نەکات کە لەسەر شەقامەکە بڵاوبووبونەوە یان کاتێک بە ناو پاشماوەی ئۆتۆمبێلە سوتاوەکاندا ڤانەکەی لێدەخوڕی هەوڵی دەدا سەیریان نەکات لە ترسی ئەوەی منداڵێک بە مردوویی ببینێت و ورەی دابەزێت و هەرەس بهێنێت.

ئەو گوتیشی خەڵک لە شەقامەکان، لە نزیک مۆڵەکان و بازاڕەکان و یانەکانی شەو و تەنانەت لە باخچەی ساوایان بە خاک سپێردرا بوون، هەندێک لاشەکانیان لە فەرشەوە پێچرابوو و لەسەر کورسیەکان بەجێیان هێشتبوون.

ئەو و کۆمەڵێک کارمەندی یانەی شەوانە کۆنەکەی لە نهۆمەکانی ژێرەوەی باڵەخانەکە پەناگەیەکیان دروستکردبوو بۆ نزیکەی 200 کەس. لەوێ خۆیان حەشاردابوو. کە کەسانی بەساڵاچوو و ئافرەتانی دووگیانیشی تیادابووە. دوای ئەوەی سەرەتا کارمەندانی یانەکەی رزگارکردووە، ئیتر دوابەدوای ئەوان ئەو خەڵکەشی ڕزگارکردووە کە لەوێ خۆیان حەشاردا بوو.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG