Accessibility links

گردبوونەوەی ناڕەزایی لە شاری هەولێر لە دژی هێرشەکانی تورکیا


لە شاری هەولێر دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی بەرچاو لە حزب و چالاکوان، پەرلەمانتار و چین و توێژی جیا لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوە.

سەرەتا ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی بەرەو بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتنە ڕێ و هەوڵیاندا گردبنەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانەوە ڕێگریان لێ دەکرا کە بچنە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان. بەپێی زانیاریەکان هۆکاری ئەو ڕێگریکردنە ئەوەبوو کە مۆڵەت بۆ گردبوونەوەکە وەرنەگیرابوو، بەڵام دوای ماوەیەک بە هەوڵێکی زۆری ئامادەبووان گردبوونەوەکەیان ئەنجامدرا، یەکێک لە ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە بەناوی هیوا عومەر بە دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند "بەپێی یاسای خوپێشاندان کە 24کاتژمێر ئاگاداریان دەکەیتەوە جوابیان نەدرایەوە ئەوا ئۆتۆماتیکی واتە ئۆکەیە".

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی عێراق یەکێک لە ئامادەبووانی گردبوونەوەکەیە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" ئێمە وەکو پەرلەمانتار کە خەڵک دەنگی پێداوین دژی ئـەم لەشکرکێشیەی تورکیاین و پێمان وایە کێشەی کورد نە لە تورکیا و نە لە هیچ شوێنێکی کوردستان لە ڕێگەی لەشکرکێشیەوە چارەسەر نابێت و پێویستی بە گفتووگۆ و دیالۆکە، بەداخەوە سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم، حزبەکان کە لە پەرلەمان کورسیان هەیە تا ئێستا نە سەرکۆنەی کردووە و نە هەڵویستێکیان هەبووە و نە هیچ جوهدێکی جدیان کردووە بۆ ئـەوەی ڕێگری لەم لەشکرکێشیە بکرێت".

بەپێی بە دواداچوونەکانمان قۆناغی یەکەمی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر چیاکانی مەتینا، گارە، زاپ و لینکین و ئەو دەڤەرانە بە گشتی تەواو بووە و وەک باسی لێوە دەکرێت توانیویانە سەرکەوتن بەدەست بێنن بەڵام کاربەدەستانی پەکەکە پێیان وایە کە تورکیا نەیتوانیوە لەو هێرشانەدا سەرکەوتووبێت و تووشی زەرەر و زیانێکی زۆری گیانی هاتووە، هێزەکانی تورکیا بە بیانوی ئـەوەی کە سنورەکانی دەپارێزێت و چەکدارانی پەکەکە بوونەتە مەترسی بۆ سەر تورکیا هێرشی ئەو دەڤەرانە دەکات بەڵام بەهۆی ئـەو هێرشانەوە تەنها لە سنوری قەزای ئامێدی زیاتر لە 120 گوند چووڵکراون.

نوێنەرانی گردبوونەوەکە چوونە نێو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەیاندنی پەیام و داواکاریەکانی ئامادەبووان و لەگەڵ کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە، دواتر لە پرێس کۆنفرانسێکدا شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گوتی " پێمان گوتوون ئێمە دژی هەر داگیرکاریەکین کە بەرامبەر هەرێمی کوردستان بکرێت، داواکاریەکانمان پێگەیاندن و گوتیان ئێوە لە چوارچێوەی عێراقن و ئێمە لەگەڵ سەرووی خۆمان قسە دەکەین، ئێمە چوارچێوەیەکی نێونەتەوەیین و ئەوەی لە چوارچێوەی کارەکانی ئێمەیە دەیکەین و دەنگی ئێوە دەگەیەنین".

فارس حوسێن وەکو سەرپەرشتیاری ڕێکخراوێکی جووتیاران بەشداری گردبوونەوەکەی کردووە و ئاشکرا دەکات کە گردبوونەوەکەیان بۆداکوکیکردنە لە مافەکانی هەژاران و جوتیاران. دەشڵێت" وەکو رێکخراوی جووتیاران سەرکۆنەی ئـەم پێشێلکاریە دەکەم."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:19 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG