Accessibility links

عوسمان کەڤالا بناسە، ئەو کەسەی تورکیا زیندانی هەمیشەیی بەسەردا سەپاندووە


عوسمان کەڤالا ڕۆژی دووشەممە بەبێ مافی چوونە دەرەوە بە کەفیل لە زیندان، سزای زیندانی هەمیشەیی بەسەردا سەپێندرا. ئەم چالاکوانە تورکە تەمەن ٦٤ ساڵە لە کەسایەتییەکی تاڕادەیەک نەناسراوەوە بۆتە سیمبوڵێک بۆ ئەو سەرکوتکراییە بەرفرانەوەی دەنگی ناڕازی کە سەرۆک تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای کودەتا شکسخواردووەکەی ساڵی 2016 ەوە دەستی پێکردووە.

چارەنووسی کەڤاڵا مانگی 10 ساڵی 2017 دوای گەڕانەوەی بە فڕۆکە لە سەردانی پەیمانگایەکی ئەڵمانییەوە لە ناوچە کوردییەکانی تورکیاوە ئیستەنبوڵ گۆڕا. یەکسەر دەستگیرکرا و بە هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی حکومەتی تورکیا تۆمەتبارکرا.

لەو کاتەدا تورکیا دەستیکردبوو بە زیندانکردنی دەیان هەزار کەس بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ فەتحوڵڵا گوڵەندا. گوڵەن پیاوێکی ئاینی تورکە کە لە ویلایەتی پنسلڤانیای ئەمەریکا دەژی و لەلایەن تورکیاوە بە داڕێژەری پلانی کۆدەتاکە تۆمەتبارکراوە.

کەڤاڵا لە دایکبووی شاری پاریسی فەرەنسایە و لە بەریتانیا خوێندنی تەواوکردووە. سەرپەرشتی سەنتەرێکی کلتوری دەرکرد کە بەشداربوو لە پرۆژەی بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و بونیاتنانەوەی متمانە لە نێوان تورکیا و ئەرمینیادا، وەکو دوو نەیاری سەرەکی و دێرینی یەکدی.

گرتنی کەڤاڵا لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتیکەرانی کەڤاڵای سەرسامکرد و ئەو بۆچوونەی بەهێزتر کرد کە تورکیا پرۆسەیەکی دەستگیرکردنی هەرەمەکی دەستپێکردووە.

چەند ڕۆژێک پێش سزادانەکەی، تۆم دی واڵ، پسپۆرێکی سەنتەری کارنگی ئەوروپا کە پەرتووکی ناردبوو بۆ کەڤاڵا لە زیندان بیخوێنێتەوە، لە بابەتێکدا نووسی، "کەیسی دژی کەڤاڵا هێندە بێمانایە و داوا نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادکردنی هێندە بەهێزن کە رۆژێک دێت ئازاد بکرێت. هیوادارین، زووتر نەک درەنگتر، ئەمە ڕووبدات."

"چەپڕەوێکی پێداگر."

کەڤاڵا ساڵی ١٩٥٧ لە پاریس لە دایکبووە و پاشان لە زانکۆی مانچستەر ئابووری خوێندووە. دوای مردنی باوکی لە ١٩٨٢، بووبە خاوەنی ئیشەکەی باوکی لە بواری توتندا. کەم شتی لەبارەی کارەکەیەوە بۆ میدیا باسکردووە.

لە جیاتی، کەڤاڵا وادەردەکەوت کە کاتێکی زۆری ژیانی بە پرۆژەی کۆمەڵایەتییەوە خەرجبکات، بە جیهاندا گەشتی دەکرد و خەڵاتی وەردەگرت بەهۆی کارەکانیەوە بۆ پاراستنی پاشخانی کلتوری و شوێنەواری تورکیا.

هاوڕێکانی وەکو کەسێک سەیری دەکەن کە بەردەوام هەوڵی لێک نزیکردنەوەی لایەنە ناکۆکەکانی داوە. کەسێکی سادە بەڵام خاوەن هەڵوێست و پێداگر، لە ڕوو بەڵام بە ئەدەب.

ئاسینا گوناڵ، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەرێک بەناوی کلتوری ئەناتۆڵی، بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی گوت، "من زیاتر وەکو هاوڕێیەک، نەک بەرێوەبەرێک وەسفی دەکەم. عوسمان هەرگیز خۆی لەمن بە زیرەکتر و گەورەتر دانەناوە."

ئومیت کیڤانچ، نوسەرێک کە زیاتر لە چل ساڵە هاورێی کەڤاڵایە، ئەو کاریکاتێرانەی ڕەتکردەوە کە لە میدیاکانی دەوڵەتدا بڵاوکراونەتەوە و کەڤاڵە وەکو کەسێکی دەوڵەمەندی بۆرژوازی دەخەنەڕوو.

"بزنسمانێکی دەوڵەمەندی بۆرژوا؟ نەخێر، عوسمان چەپڕەوێکی پێداگرە."

چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ گومانیان لە بێتاوانی کەڤاڵا نییە. یەکێک لەو چالاکوانانە ئێما سینکڵێر-وێبە لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ. دەڵێت، "ئەو دواین کەسە پاڵپشتی هەوڵی کودەتا بکات و زۆر ناخۆشە دەبینین بەو جۆرە کراوەتە ئامانج. کراوەتە ئامرازی یارییەکی سیاسی کە ناتوانین لێی تێبگەین. "

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئیستەنبوڵ ڕاپۆرتێکی لەم بارەیەوە ئامادە کردووە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:45 0:00

XS
SM
MD
LG