Accessibility links

ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا لە هەوڵدایە بۆ ئازادکردنی چاودێرانی نێونەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا  


ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کار بۆ ئازادکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەرکی چاودێری تایبەت (SMM) دەکات کە لەڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستبەسەرکراون.

ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا (OSCE ) لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو بابەتە گوتی "ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی کە ژمارەیەک لەو ئەندامانە لە دۆنتسک و لوهانسک لە ئازادی بێ بەشکراون، و ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا هەموو کەناڵە بەردەستەکان بەکاردێنێت بۆ ئاسانکاری بۆ ئازادکردنی ئەو ئەندامانە."

جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە وتارێکی ڕۆژی هەینیدا بۆ 157 ئەندامی ئەو ڕێکخراوە ڕەخنەی لە ڕووسیا گرت کە ڕەتی کردۆتەوە ئەرکی ئەندامانی چاودێری تایبەت بۆ کاروباری ئۆکراینا لە مانگی 3وە درێژبکاتەوە.

دیری براون لە وتارێکدا کە لە لایەن حکومەتی بەریتانیاوە بڵاوی کراوەتەوە دەڵێت " ئێمە هەندێ هەواڵمان پێگەیشتووە کە هێزەکانی سەر بە ڕووسیا لە دۆنباس هەڕەشە لە کارمەندانی چاودێری ئەرکی تایبەت و شوێن و کەلوپەلەکانیان دەکەن، و هێزەکانی ڕووسیا کارمەندانەکانیان بە دیل گرتووە."

ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا ڕایگەیاند لەمانگی 3دا نزیکەی 500 کەس لە ئەندامی ئەرکی نێودەوڵەتی لەئۆکرانیای گواستوەتەوە بۆ جێگای پارێزراوتر.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی OSCE ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، لە 1ی مانگی 4وە SMM لە هەوڵدایە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەندامانی چاودێری نێونەتەوەیی لە سەرتاسەری ئۆکرانیا، لەوانەش لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا نین.

لە وتارەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو کە "پەیوەندیەکان لەگەڵ ئەندامانی ئەرکی نێودەولەتی بۆ کاروباری ئۆکرانیا رۆژانە بەردەوامە، بە تایبەتی بەو مەبەستە بۆ ئەوەی لە شوێنەکانیان دڵنیا ببینەوە و یارمەتی بدرێن و گەر ویستیان ئەگەر بکرێت بۆ جێگایەکی پارێزراوتر بگوازرێنەوە."

XS
SM
MD
LG