Accessibility links

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی: ئۆکرانیا بڕێکی زۆر کەرەستەی بۆ وزەی ناوەکی خۆی داواکردووە


 دەزگای ناوکی چۆرنۆبیل
دەزگای ناوکی چۆرنۆبیل

ڕافایێل گرۆسی بەڕێوبەری گشتی دەزگای ئەتۆمی نێودەوڵەتی لە ڕۆژی شەممەدا گوتی ئۆکرانیا لیستێکی گشتگیری کەرەستەکانی ناوکی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی داوا کردووە ، گوایە بۆ" خستنەگەڕی دەزگای وزەی ناوەکی خۆی پێویستی پێیەتی لە میانەی شەڕی لەگەڵ ڕووسیادا".

لەڕاگەیەندراوێکدا گوتی: لیستەکە بریتیە لە ئامێرەکانی تیشکدانەوە، کەرەستەکانی پاراستن، هاوکاری پەیوەست بە کۆمپیوتەر، سیستەمی دابینکردنی کارەبا، و مۆلیدەکانی بە دیزڵ کاردەکەن.

وتیشی: "ئێمە ئەو هاوکارییانە ڕێکدەخرین کە ئاژانسەکە و وڵاتانی ئەندام دابینی دەکەن، لەوانەشە بە دابینکردنی پێداویستییە پێویستەکان ڕاستەوخۆ بۆ شوێنە ناوەکییەکانی ئۆکرانیای بنێرێن".

جێی باسە ئۆکرانیا 15 ڕیاکتەری وزەی ناوکی هەیە لە چوار دەزگادا، کە ئێستا حەوتیان بە تۆری ناوکییەوە بەستراون، و دووانیشیان لە (زاپۆریزژیا) ئەوەی ئێستا ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گرتووە.

گرۆسی وتیشی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هێشتا زانیارییەکان لە سیستەمەکانی چاودێریکردن لە دوورەوە وەرناگرێت، ئەوانەی لە دەزگای ناوکی چۆرنۆبیل دانرابوون.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز.

XS
SM
MD
LG