Accessibility links

بۆچوونی جیاجیا لەمەڕ تێپەڕبوونی سی ساڵ بەسەر دامەزراندنی بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا


بۆچوونی چین و توێژی جیاجیا وەردەگرین لەمەڕ ڕوڵ و كاریگەری بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا كە سی ساڵە دامەزراوە، سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات كە بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا توانیویەتی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی دەنگی كوردستانیان بێت، و دەنگ و ڕەنگی ڕاستەقینەی ئافرەتانی كورد بگەیەنێت. نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستانیش ڕایدەگەیەنێت كە دەنگی ئەمەریكا توانیویەتی كەڵك لە ئیتیكی كاری ڕۆژنامەوانی وەربگرێت، و هونەرمەندێكیش داوا دەكات كە پەخشی دەنگی ئەمەریكا بگاتە نێو هەموو ماڵێك.

دكتۆر ڤیان سلێمان سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی هەرێمی كوردستان بۆ دەنگی ئەمەریكا گووتی" دەنگی ئەمەریكا توانیویەتی لە هەموو بوارەكاندا ڕۆلێكی كاریگەری هەبێت و خۆی لە كێشەكانی ئافرەتان بكاتە خاوەن، و ئەو ئاستەنگانەیشی كە دێنە بەردەم ئافرەتان لە ڕێگای بەرنامە جیاوازەكانیانەوە بۆ كۆمەڵگە زیاتر شرۆڤەیان بكات". گوتیشی" دەنگی ئەمەریكا پردێكی باشی نێوان هاوڵاتیانی كوردستانی بووە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، و توانیویەتی دەنگ و ڕەنگی ئافرەتانی كوردستان بگەیەنێت".

لە لایەكی ترەوە ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند: دەنگی ئەمریكا خۆی دەستكەوتێك و بەرەوپێشچونێكە لەمیدیای كوردیدا، و ئێستا دەنگی ئەمەریكا توانیویەتی بەشێك بێت لە سەرچاوەكانی هەواڵ و زانیاری لە هەرێمی كوردستان، و بێگومان هەمیشە گرنگی لەوەدایە كە لە ئەمریكاوە لە سەنتەری خۆیەوە لە دونیای دیموكراتیدا پەخش دەكرێت، توانیویەتی تا ڕادەیەكی زۆر بێلایەنانە كار بكات و كەڵك لە ئیتیكی كاری ڕۆژنامەوانی وەربگرێت. هروەها گوتیشی " لەگەڵ ئەوەشدا پێمان خۆشە لەكاتی موناقشەكردن و لێدوان و دیالوگ لەسەر پرسەكانی ئازادی بیڕوڕا و لەوانەش میدیا هەماهەنگی باشتر لەگەڵ سەندیكا هەبێت بەو پێیەی بەپێی قانوون لە میدیادا سەندیكا تاكە لایەنی فەرمیە".

هونەرمەند پشتیوان جەمال ئاشكرا دەكات كە ئەوان سەیری دەنگی ئەمەریكا دەكەن چونكە پێیان وایە لە هەموو ڕوویەكەوە ڕاستی و دروستی هەواڵەكان دەگوازێتەوە و گوتی " زۆر كەناڵ هەن كە هەواڵی تێدا بڵاودەكرێتەوە ڕەنگە حزبی یان ئەهلی و بێلایەن بیت، بەڵام بێلایەنی خۆی نەسەلماندووە، یەعنی بەجۆرێك لە جۆرەكان لەگەڵ لایەنێك یەكلابووەتەوە بەڵام هەركارێك كە دەنگی ئەمەریكا بڵاوی دەكاتەوە. گوتیشی " ئێمە دڵنیاین لە راستی و دروستی ئەو هەواڵە و حەزدەكەین دەنگی ئەمەریكا بە تەواوی بگاتە نێو ماڵی كورد لە هەموو قەزا و ناحیەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی تا بتوانین هەموومان گوێبیستی بین".

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێر ئەحمەد زێباری
please wait

No media source currently available

0:00 0:06:09 0:00

XS
SM
MD
LG