سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن ڕۆژی یەکشەممە سەردانی کیێڤ دەکەن و لەگەڵیدا کۆدەبنەوە.
زێلێنسکی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو چەکانە دەکەین کە ئۆکرانیا پێویستییەتی بۆ شەڕکردن دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
زێلێنسکی: ئەنتۆنی بلینکن و لوەید ئۆستن سەردانی کیێڤ دەکەن
