Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ پوتن و زێلێنسکی کۆدەبێتەوە


ڕێکخراوی جیهانی ڕایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارە هەفتەی داهاتوو بە جیا لەگەڵ سەرۆکەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا کۆببێتەوە بۆ ئەوەی داوایەکی بە پەلە بۆ کۆبوونەوەیەکی ئاشتی ڕووبەڕوو بکات.

گوتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ دووپاتی کردەوە کە گۆترێس ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆدەبێتەوە و پوتنیش میوانداری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

نەتەوە یەکگرتووەکان دواتر گوتی گۆترێس ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی ئۆکرانیا دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆک ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی و دیمیتۆ کۆلیبا وەزیری دەرەوە کۆببێتەوە.

ئیری کانیکۆ، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی گوترێس ئامانجی ئەوەیە "ئەو هەنگاوانە تاوتوێ بکەن کە ئێستا دەتوانرێن بیگرنە بەر" بۆ وەستاندنی شەڕ و یارمەتیدانی خەڵک بۆ گەیشتنیان بە شوێنێکی پارێزراو.

گوتیشی"هیواخوازە باسی ئەوە بکات کە چی بکرێت بۆ ئەوەی بە پەلە ئاشتی بۆ ئۆکراینا دەستەبەر بکات."

گوترێس داوای کرد لە هەریەک لە پایتەختەکانی هەردوو وڵات لەگەڵ سەرۆکەکان کۆببنەوە.

گۆترێس داوای لە ڕووسیا کرد کە هێرشەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا بوەستێنێت لەو کاتەوەی کە دوو مانگ لەمەوبەر دەستی بە هێرشەکانی کرد، ئەو شتەی کە بە "خەمناکترین ساتی" لە ماوەی پێنج ساڵی پۆستە باڵاکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەسفی کرد.

سەرچاوە:AP

XS
SM
MD
LG