Accessibility links

ئەردۆغان دەیەوێت سەرۆکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ئستەنبوڵ کۆبکاتەوە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە پلانی هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دوو پەیوەندی تەلەفۆنی جیاواز لەگەڵ هاوتا ڕووسی و ئۆکرانییەکەی ئەنجام بدات، گوتیشی هیواخوازە ئەو پەیوەندیانە ببنە هۆی کۆبوونەوەی هەردوو سەرکردەکە لە تورکیا تا کۆتایی بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بهێنن.

تورکیا، کە ئەندامی هاوپەیمانێتی ناتۆیە، سنوورێکی هاوبەشی دەریایی لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیا لە دەریای ڕەشدا هەیە و پەیوەندی باشی لەگەڵ هەردوولادا هەیە. تا ئێستا، جۆرێک ڕۆڵی نێوەندگیری بینیوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا. میوانداری گفتوگۆی کرد لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئۆکرانیاو ڕووسیا لەئەنتالیا و دانوستانکارەکانی هەردوو وڵات لە ئیستەنبوڵ، هاوکات هەوڵ بۆ کۆبوونەوەی سەرکردەکان دەدات.

ئەردۆغان کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ، بە پەیامنێرانی گوت "ئێمە بێ هیوا نین" گوتیشی " ئەمڕۆ پەیوەندی لەگەڵ هەڤاڵانمان دەکەن و پلانمان وایە ئەمڕۆ یان سبەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا پەیوەندی بکەین."

ئاماژەشی بەوە کرد "لەگەڵ پەیوەندییەکان، پلانمان وایە پرۆسەی گفتوگۆکان لە ئەستەمبوڵ بباتە ئاستی سەرکردەکان."

شیانی باسە هەڵوێستی بەهێزی تورکیا دژ بە ڕووسیا لەسەر هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا بووەتە هێزێکی پاڵنەر بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیای هاوپەیمانی ناتۆ.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕاشکاوانە هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکرانیا سەرکۆنە کردووە، لە هەمان کاتدا فرۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی بەردەوامە لە زیان گەیاندن بە هێزەکانی رووسیا.

لای خۆشیەوە واشنتن ستایشی هەموو ئەم هەنگاوانەی تورکیای کردووە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG