Accessibility links

کارەبای ماڵی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەهۆی نەدانی پارەوە دەبڕێت


کەمال کلیجدارئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە کارەبای ماڵەکەی بڕدراوە دوای ئەوەی ڕەتیکردۆتەوە پارەی پسوولەی کارەبا بدات بەهۆی بەرزبوونەوەیەکی لە پڕی نرخی کارەبا.

کیلیچدارئۆغڵو لە پارتی گەلی کۆمار (جەهەپە)، ئەو پارتە عەلمانییەی کە ئەتاتورک زیاتر لە سەد ساڵ پێش ئێستا دایمەزراند، بارودۆخی خراپی ئابوری وڵاتەکە بەکاردەهەنێنێت بۆ ڕەخنەگرتن لە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، ساڵێک پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکە کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

مانگی دوو، کیلیچدارئۆغڵۆ، کە تەمەنی ٧٣ ساڵە، ڕایگەیاند کە بڕیاریداوە پارەی کارەبا نەدا دوای ئەوەی نرخی کارەبا بەهۆی زیادبوونی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای لیرەوە بەرزکرایەوە.

ئابووریناسان کێشە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا دەبەستنەوە بە دوونیابینی نائاسایی ئەردۆغان لەبارەی ئابورییەوە.

سەرۆکی تورکیا فشاری خستە سەر بانکی ناوەندی تا ڕێژەی قازانج کە بکاتەوە بۆ ئەوەی نرخی شتوومەک داببەزێت، ئەمەش ڕێک پێچەوانەی ئەوەیە کە سیاسەتمەدارانی جیهان دەیکەن کاتێک ڕووبەڕووی بارودۆخێکی هاوشێوە دەبنەوە.

کلیچدارئۆغلۆ لە ڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە بە مۆبایلەکەی و لە ئۆفیسە ڕووناکەکەیدا، گوتی "تازە هەواڵم لە ژنەکەمەوە پێگەیشت کە ئەمڕۆ کارەبایان بڕیووین."

ئەردۆغان و پارتەکەی، کە ڕەگی لە ئیسلامی سیاسیدا داکووتیووە، کلیچدارئۆغلۆ بە هاندانی خەڵکی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپیشاندان و نەدانی پارەی کارەبا و ئاو تۆمەتباردەکەن.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG