Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت مانگی داهاتوو دەچێتە ئیسرائیل


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئوغڵو گوتی لە 24ی مانگی پێنجدا سەردانی ئیسرائیل دەکات لەکاتێکدا ئەو دوو وڵاتە رکابەرە هەرێمییە هەوڵەکانیان بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان زیاتر کردووە چوار ساڵ دوای ئەوەی باڵیۆزەکانی یەکدیان لە وڵاتەکانیان دەرکرد.

تورکیا و ئیسرائیل لەم هەفتانەی دواییدا کار دەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کە ماوەیەکی زۆرە گرژی تێکەوتووە، هەروەها کەرتی وزە یەکێکە لەو بوارانەی کە دەتوانن بەیەکەوە هاریکاری یەکتر بن.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە "زۆر گەشبینە" بە ئەگەری هاریکاری زیاتر لە بواری وزەدا لەگەڵ ئیسرائیل و هیوای خواست لەگەڵ نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەو بابەتە تاوتوێ بکات.

ئەردۆغان گوتی هاوتا ئیسرائیلییەکەی، ئیسحاق هەرزۆگ، ی ئاگادار کردۆتەوە کە لە مانگی ڕەمەزاندا بە کوشتن و بریندارکردنی فەلەستینیەکان لە کەناری ڕۆژئاوا و مزگەوتی ئەقسا زۆر نیگەران بووە.

ئەو دوو وڵاتە لە ساڵی 2018 باڵیۆزەکانیان دەرکرد و زۆربەی کات بازرگانیان بە لاناوە لەسەر ململانێی فەلەستینیەکان و پشتیوانی تورکیا لە گروپی چەکداری حەماس کە غەزە بەڕێوەدەبات و چەند کێشەیەکی دیکەش.

چاوش ئۆغڵو بە کەناڵی سی ئێن ئێنی تورکی ڕاگەیاند لە 24ی مانگی 5دا لەگەڵ وەزیری وزە فاتح دۆنمەز سەردانی ئیسرائیل و فەلەستین دەکات و لە سەردانەکەدا گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی باڵیۆزەکان لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەیدا دەکات.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG