Accessibility links

پارتی دیموکراتی گەلان بەرگری لە خۆی دەکات دژی تۆمەتە سیاسییەکان


سێهەمین گەورەترین پارتی سیاسی تورکیا کە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)یە، ڕایگەیاند ئەو سکاڵایانەی دادگا لە دژی پارتەکەیان، بە ئامانجی هەوڵێکی سیاسییە لەپێناو سڕینەوەیاندا.

لە مانگی سێی ساڵی 2021 دا داواکاری گشتی کەیسێکیان دژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) تۆمار کردووە و داوای قەدەغەکردنی ئەو پارتە دەکەن بە بیانووی ئەوەی پەیوەندیان لەگەڵ چەکدارە کوردەکان هەیە، بەڵام ئەو پارتە ئەو جۆرە پەیوەندیانە ڕەتدەکاتەوە.

دادگا لە مانگی شەش دا ئەو تۆمەتانەی پەسەند کرد، لە دوای هەڵمەتێکی درێژمەودا لە ژێر دەسەڵاتی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە تێیدا بە هەزاران ئەندامی هەدەپە بە شێوەیەکی سەرەکی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆر دادگایی کراون.

جگە لە داخستنی ئەو پارتە، لیستی تۆمەتەکان داوای ئەوەش دەکات 451 ئەندامی هەدەپەش بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە سیاسەت دووربخرێنەوە، کە ئەو بڕیارە تا هەڵبژاردنەکەی مانگی شەشی ساڵی 2023 ش دەگرێتەوە.

ئومیت دەدە جێگری سەرۆکی هەدەپە، پاش ئەوەی بە نوسراو بەرگری سەرەکی خۆی پێشکەشی دادگای دەستوری کرد و گوتی کە تاوانبارکردنەکە "هەوڵێکی سیاسیە.

لە دەرەوەی ژووری دادگاش بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند "ئەم هەوڵە دوایەمین زنجیرەی هێرشەکانە دژی هەدەپە لە ساڵی 2015ەوە تا ئێستا" هەروەها گوتیشی " ئەو پڕۆسەیە وەک بەشێک بەکاردێت بۆئەوەی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە داماڵن لە سیاسەتی دیموکراتیانە."

گوتیشی بەهۆی سەرکەوتنی پارتەکەیەوە لە هەڵبژاردنەکەی پێشوودا کراونەتە ئامانج و گوتیشی " خوازیاربوون پاساوێکی یاسایی دروست بکەن بۆ سڕینەوەی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە."

شایەنی باسە پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە هەڵبژاردنی 2018دا لە 11.7٪ ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و 56 نوێنەری لە ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستهێنا کە پێکهاتووە لە 600 کورسی. ڕاپرسییەکان ئەوە نیشاندەدەن بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی ساڵی داهاتوو پشتیوانی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان لە پاشەکشێدایە، هاوکات پشتیوانی لە پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە تا ڕادەیەک جێگیرە.

تورکیا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە داخستنی پارتە سیاسییەکاندا و لەوانەش ئەو پارتانەی کە سەر بە کوردەکانن، ڕەخنەگران دەڵێن سیستەمی دادوەری وڵاتەکە کەوتۆتە ژێر کاریگەری سیاسییەوە، بەڵام ئەو بانگەشەیە لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان و هاوپەیمانە ناسیۆنالیستەکانییەوە واتە پارتی بزوتنەوەی نەتەوەی تورکیا-مەهەپەوە ڕەتکراوەتەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەر

XS
SM
MD
LG