Accessibility links

پاکستان هۆشداری دەداتە ئەفغانستان لەسەر داڵدەدانی چەکدارانی تاڵیبان لەناو وڵاتەکەیدا


حکومەتی پاکستان هۆشیاری توندی دایە فرمانڕەوایانی توندڕەوانی ئاینی لە ئەفغانستان و دەڵێت پاکستان دەیەوێت تاڵیبانی ئەفغانی داڵدەدانی ملیتانانی تاڵیبانی دروستکراوی نێو پاکستان بوەستێنێت، کە وەک حکومەتی پاکستانی دەڵێت هەتا دێت هێرشی زیاتری کوشندە دژ بە لەشکری پاکستانی ئەنجامدەدەن.

ئەم ئاگاهیدانەی حکومەتی پاکستانی بە دەسەڵاتدارانی تاڵیبانی ئەفغانی دوای ئەو ڕاپۆرتانە دێت کە دەڵێن فرۆکە جەنگییەکانی پاکستان لە درەنگانێکی ڕۆژی هەینی بۆمبارانی پارێزەگەکانی خۆست و کوناریان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کردووە و کوژرانی هاوڵاتیانی سڤیلی لێکەوتۆتەوە.

حکومەتی پاکستان هەتا ئێستا ئەو لێدوانانەی ڕەتکردۆتەوە کە باس لە هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان دەکەن بۆ سەر ئەو دوو پارێزگایەی ئەفغانستان، بەڵکو لە بری ئەوە تاڵیبانی ئەفغانی تۆمەتبار دەکات بە دەستەوەستان لە بەرامبەر ڕێگریکردن لەو هێرشانەی لەلایەن ملیتانانی ئەفغانییەوە دژ بە پاکستان ئەنجام دەدرێن.

جێی ئاماژەیە لەو کاتەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتۆتەوە دەست، چەندین ڕووداو و بەیەکدادان لەگەڵ پاکستان لەسەر سنوری هەردوو وڵات ڕوویانداوە، لەسەر ئەو دیوارە بەربەستیە سنورییەی نێوانیان کە ئیسلام ئابد خەریکە بونیادی دەنێت.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG