Accessibility links

چالاکی کوردەکان لە هەندەران


فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان کە لە ساڵی ٢٠٢٢ی زاینییدا پێک هاتووە، یەکەمین کۆنگرەی لە فەڕەنسا لە ڕۆژی شەممە ١٦ی مانگی ٤دا بەڕێوەبرد. کۆنگرەکە ئەو دەرفەتەشی ڕەخساندبوو کە لە ڕیگای ئێنتێرنێتیشەوە بەشداری تێدا بکرێت.

لە وتووێژێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شوکری بەرواری، سکرتێری فێدراسێۆنەکە سەبارەت بە ئامانجی ئەو ناوەندە دەڵێت بە سەرنجدان بە مێژووی پڕ لە ئازاری کورد، هەوڵ دەدەن بیروڕای گشتی لە دۆخی گەلی کورد ئاگادار بکەنەوە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پەرەپێدان بە کولتوری کورد لە دەرەوەی وڵات یەکێک لە ئامانجەکانی دیکەی ئەو فێدراسیۆنەیە.

ناوبراو جەختی کردە سەر ئەوەی فێدراسیۆنەکە "بێ لایەن و سیڤیلە و هەموو کوردەکان دەتوانن بەشداری تێدا بکەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:23 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG