Accessibility links

کاربەدەستانی یەکێتی ئەوروپا: سزاکانی سەر نەوت و گازی ڕووسیا چەند مانگێک دەخایەنێت


بەرپرسانی ئەوروپا ڕۆژی هەینی بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاند کە یەکێتی ئەوروپا سزاکانی دژ بە ڕووسیا فراوان دەکات بۆ ئەوەی قەدەغەکردنی کڕینی نەوت و گازیش بگرێتەوە، بەڵام ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە "چەند مانگێک دەخایەنێت".

یەکێتی ئەوروپا هەفتەی ڕابردوو قەدەغەی خەڵوزی ڕووسیای ڕاگەیاند لە هەنگاوی یەکەمدا دژی هەناردەکردنی وزەی ڕووسیا – پێکەوە لەگەڵ قەدەغەکردنی دراوی سەرەکی مۆسکۆ.

بەڵام قەدەغەکردنی کڕینی خەڵوز تەنها لە ناوەڕاستی مانگی هەشتەوە دەکەوێتەگەڕ و کۆی داهاتی ساڵانەی خەڵوزی ڕوسیا دەگاتە نزیکەی هەشت ملیار یۆرۆ (8.7 ملیار دۆلار) لە فرۆشی هەناردەکردنەکانی ڕووسیا.

فرۆشی نەوت و گازی ڕووسی بۆ یەکێتی ئەوروپا بە پێی خەمڵاندنە جیاوازەکان بڕی داهاتێکی زۆر زیاتر نیشان دەدات: لە نێوان چارەکێک ملیارد بۆ یەک ملیارد یۆرۆیە لە ڕۆژێکدا.

ڕای گشتی و سیاسی لە یەکێتی ئەوروپادا بەرەو قەدەغەکردنی تەواوی وزەی ڕووسیا هەنگاودەنێت لە کاتێکدا شەڕی مۆسکۆ لە ئۆکرانیا بەردەوامە و تا دێ زیاتر پێشلکارییە دڕندییەکان ئاشکرا دەبن.

بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپا بەشدارە لە گفتوگۆکان لەسەر کەمکردنەوەی هاوردەی وزەی ڕووسیا و دەڵێت کۆمسیۆنی ئەوروپا "ڕەچاوی بژاردەکان" دەکات. سەرۆکی کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڕسولا ڤۆن دێرلیین پێشتر بە ئاشکرا ڕایگەیاندبوو کە مەبەستی بە ئامانجگرتنی نەوتی ڕووسیایە.

بەڵام ئەو بەرپرسە گوتیشی " گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان سەبارەت بە نەوت مانای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە بەردەستەکان و دۆزینەوەی جێگرەوە و ڕێگەگرتنە لە پوچەڵکردنەوە."

هەروەها وتیشی "ئەمە لە شە و ڕۆژێکدا ناکرێت بەلایکەمەوە چەند مانگێک دەخایەنێت".

سەرچاوە: ئاژانسی فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG