Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا نەکراو و هەموو سزاکانیش لە جێی خۆیان ماونەتەوە


وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت هەموو سزاکانی ئەمریکا دژ بە ئێران لەجێی خۆی دەمێنێتەوە تا کاتی گەڕانەوەی تەواوەتی بۆ ڕێککەوتنی ناوکی.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی پێنجشەممەدا دووپاتی کردەوە کە هەندێک هەواڵ و راپۆرت سەبارەت بە سوککردنی سزاکان هەڵەن و گوتیشی هیچ پێشکەوتنێک لە گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکەییەکە بەدی نەهاتووە.

گوتەبێژەکە ئەو ڕاپۆرتانەشی ڕەتکردەوە کە دەڵێن گوایە ئەو سەرمایانەی ئێران لە لەلایەن وڵاتانی ترەوە سڕکراوە ئازاد دەکرێن. ئەمەش پاش ئەوەی تاران ڕایگەیاند بەم زووانە ملیاران دۆلار وەردەگرێت. نێد پرایس گوتیشی نە هاوبەشەکانی ئەمەریکا هیچ پارەیەکی سڕکراوی ئێرانیان ئازاد کردووە و نە ئەمەریکاش هیچ هەنگاوێکی لەو جۆرەی پەسەندکردووە.

ڕۆژی چوارشەممە هاوکاتی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن بۆ ئێران، لە میانەی کۆنفرانسێکی هاوبەشدا وەزیری دەرەوەی ئێران حسێ ئەمیرعەبدوڵاهیان بانگەشەکانی، کە چەند جارێک لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێرنەوە کرابوون، دووپات کردەوە و گوتی ڕێککەوتنێکی سەرەتایی ئەنجام دراوە بۆ ئازادکردنی پارەکانی ئێران لەلایەن بانکێکی جیهانییەوە. بەڵام پرایس نکوڵی لەمە کرد.

XS
SM
MD
LG