نادیە موراد چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە لە نەتەوە یەکگرتووەکان پرۆژەیەکی جیهانی دەستپێکرد لەسەر ئەوەی چۆن بە سەلامەتی و کاریگەرانە بەڵگە لە ڕزگاربووان و گەواهدەرانی توندوتیژی سێکسی لە ململانێکاندا کۆبکرێتەوە.
نادیە موراد کە بەهۆی هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی سێکسی وەکو چەکێکی شەڕ لە ساڵی 2018داخەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێبەخشرا ، یەکەم جار لە ساڵی 2015 کاتێک کە تەمەنی 22 ساڵان بوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد و لەو وتارەیدا باسی لەو ئەشکەنجە و دەستدرێژییە سێکسیانە کرد کە لە دەمی ژێردەستەیی داعشدا ساڵێک پێش ئەوە ڕووبەڕووی بوبۆوە.
لە ژێر ناوی یاسای کۆدی موراد، ڕێنماییە نوییەکە بە پشتیوانی دارایی بەریتانیا بە دەستپێشخەری نادیە و پەیمانگای لێکۆڵینەوەی تاوانی نێودەوڵەتی پەرەی پێدرا بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی زیاتری ئازاری دەرونی بۆ ڕزگاربوان کاتێک بەڵگە دەخەنەڕوو.
موراد لە پرۆژەکەیدا تیشکی خستە سەر دەستگیرکردن و دەستدرێژیکردنە سەر هەزاران کچ و ژنی ئێزدی کە لە ساڵی 12014دا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندران و کران بە کۆیلەی سێکسی ئەو گوتی " کۆدی موراد ڕێنماییەکی ڕوون دادەنێت بۆ تیشکخستنە سەر پێداویستییەکانی ڕزگاربوان کاتێک بەڵگە کۆدەکرێتەوە، و مسۆگەرکردنی ئەوەی ئەوان پشتیوانیان لێبکرێت و دادپەوەرییان بۆ بەدیبێت لەبری ئەوەی ڕووبەڕووی هەلومەرج ببنەوە. ڕزگاربوان بەلایەنی کەم شایستەی ئەمەن."
ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدا هاتووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی زۆر دەستدرێژی سێکسی و توندوتیژی سێکسی لە ئۆکرانیا دەبیستێت و لە کاتێکیشدایە گروپەکانی مافەکانی مرۆڤی ئۆکرانیا سەربازانی ڕووسیا تۆمەتباردەکەن بۆ بەکارهێنانی دەستدرێژی سێکسی وەکو ئامرازێکی شەڕ. لەو کاتەوەی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە 24 ی مانگی دووەوە لە ئۆکرانیا دەستپێکردووە ڕووسیا نکوڵی لەوە کردووە هێرشی کردبێتە سەر خەڵکی سیڤیل.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لیز ترەس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " من شۆک بووم بە زیادبوونی ژمارەی ڕاپۆرتەکانی توندوتیژی سێکسی لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە کە لە ناوکۆکییەکانی ئۆکرانیاوە دێن." ئەو کۆدی مورادی بە " هەنگاوێکی گرنگ" وەسف کرد بۆ پشتیوانی کردن لە قوربانیان و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە.
موراد لەگەڵ پارێزەری مافەکانی مرۆڤ ئەمەل کلۆنیدا کاری کردووە بۆ لۆبیکردنی لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ دامەزراندنی تیمێکی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆکردنەوە، پاراستن و هەڵگرتنی بەڵگەکانی ئەو کردەوانەی دەوڵەتی ئیسلامی کە لەوانەیەبچێتە خانەی تاوانەکانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید لە عێراق ئەنجامی دا.