Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: مەبەستی دیکە لە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا ململانێی جارێکی دیکەی نێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتە


دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری سیاسی دەڵێت ڕووسیا دەیەوێت وەکو دەوڵەتێکی مەزن هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێت و پێوایە ئەو سەردەمە بەسەرچووە کە بە چاوێکی کەم سەیربکرێت، دەیەوێت لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکاندا حسابی گەورەی بۆ بکرێت.

دکتۆر جەبار قادر شارەزایی کاروباری سیاسی دەڵێت رووسیا مەترسی هەیە لەوەی وڵاتانی هاوسنوری ببنە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی دروست بکەن، دەشڵێت رووسیا لە ڕابردوودا نەیتوانی ئەو ڕێگرییە لە هەندێ لە وڵاتانی ئەوروپایی بگرێت لە بوونیان بە ئەندامی ناتۆ بەڵام رووسیا لە ئێستا دەتوانێت ڕێگری لەو کارە بکات.

دکتۆر جەبار قادر
دکتۆر جەبار قادر

ئایا دەشێت بگوترێت ئەم جەنگەی ئێستا لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەرپابووە و تێدا وڵاتانی ئەندامی هاوپمانی ناتۆ و ئەمەریکا پێکەوە کۆمەک و پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکەن دژ بە داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیا. ئایا ئەمە جەنگێکی ناڕاستەوخۆیە لە نێوان وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ و ڕووسیادا؟

دکتۆر جەبار قادر دەڵێت بەڵێ وایە لەبەر ئەوەی ئەمەریکا و هەروەها وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بە چەکو تەقەمەنی و بە پارە هاوکاری ئۆکرانیا دژ بە رووسیا دەکەن .

دکتۆر جەبار قادر دەشڵێت لە دوای بەرپابوونی جەنگەکە ئاڕاستەیەک هەبوو بەرەو دەستەبەرکردنی ئاشتی لە رێی ئاگربەستەوە بەڵام ئەوروپا و ئەمەریکا وایان لە ئۆکرانیا گەیاند کە ئۆکرانیا دەتوانێت بەرەنگاری هێزەکانی رووسی بە باشی ببێتەوە ئەمەش بەجۆرێک لە جۆرەکان وای لە ئۆکرانیەکان کرد بڕوا بەو بۆچوونە بکەن و درێژە بە جەنگەکە بدات.

ئایا دەرئەنجام ئەم جەنگەی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەچی دەکات ؟ دکتۆر جەبار قادر دەڵێت دەرئەنجام ڕووسیا چەند ناوچە و شار وشارۆچکەیەکی ئۆکرانیا داگیر دەکات و بەوەش پێگەی رووسیا لە دانوستانەکان لە ئایندەدا بەهێزدەکات.

واپێدەچێت سەرکەوتنی ڕووسیا لەم جەنگەدا بەسەر ئۆکرانیا نەخشەی سیاسی لە ئەوروپا بەتایبەت و لە جیهاندا بە گشتی بگۆڕێت، ڕووسیا وەک دەوڵەتێکی مەزن و گەمەکارێکی بەهێز بگەڕێتەوە سەر گۆڕەپانی جیهانی، ئەو کارەی پاڵ بە هەندێ لە وڵاتانەوە بنێت پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ڕووسیا لە چەندان بواردا پەرە پێبدەن و پانتایی هەژموونی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕووداوەکانی جیهانی بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرتەسک بکاتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:12 0:00

XS
SM
MD
LG